part 9

1.6K 414 290
                                    

وەک ڕێزێک لە ماندوبونم ڤۆت بکە














Jungkook~



توڕەیی و ڕق هەموو مێشکمی داگیر کردبوو نە بە هاوارکردن نە بە شکاندنی کەلوپەلەکان و خواردنەوە ئاسودە نەئەبووم.

هەموو ئەوەی ئەم ویست ئەوەبوو کە سەری ئەو پیاوە بتەقێنم و بیکوژم
جا ئاسودەبم

هەموو کەلوپەلەکانی ژورەکەمم شکاندووە بەڵام هیچ سودێکی نییە ئەمەوێ دەنگی شکانی شوشەکان دەنگی ئەو شەپا زلەیەم بیربباتەوە بەڵام بێسودە هەموو شتێکم وێران کرد بەڵام هێشتا دەنگی شەپازلەکە و دەنگی پێکەنینی ئەو  لە مێشکما ئەسوڕێتەوە.

ڕۆشتمە ئەو ژورەی کە مەشروبەکانی لێیە و گرانبەهاترین مەشروبم هەڵگرت و تا کۆتا دڵۆپم خواردەوە.

بە هەموو هێزم بتڵی مەشروبەکەم هەڵدا و کێشای بە پەنجەرەی ژورەکەیا لەو کاتەدا بە خێرایی هۆسیۆک هاتە ژورەوە و بە سەرسوڕماوی قسەی کرد.

"ئەوە چی حاڵێکە؟ چیڕوویداوە؟!"

"ئەوە چی مارکەیەکە ها؟لەکەیەوە فێربون کە شتی بێ نرخ و پۆخڵەوات بهێننە ماڵەکەم؟!"

هاوارم کرد بەسەریدا

"هەر هەمان ئەو جۆرەیە کە پێشتر ئەتخواردەوە!"

"کەوایە بۆچی نامگرێ؟ بۆ شتەکانم لەبیر ناباتەوە؟ بۆ هێشتا ئەو دەنگە نەفرەتییانە لە مێشکم دێت و دەچێت؟"

" تکایە ئارام بەرەوە شتێکت لێ بەسەردێ.
بە خەم خۆرییەوە وتی"

" دەمت داخە داایــــخــە"

لەبەرامبەر پەنجەرەکە وەستابووم و چاوەکانم داخستبوو تا مێشکم کۆبکەمەوە لە پڕ کەسێک بە مێشکما هات زەردەخەنەیەکم کرد و وا هەست ئەکەم ئەو ئەتوانێ شتەکانم بیر بباتەوە.

پێویستم بەیارییە هەتا ئارام ببمەوە

" تای لە کوێیە؟!"

بە حەزێکی زۆرەوە پرسیارم کرد و وەک شێتێک کە خوە خۆشەویستەکەی پێدرابێتەوە زەردەخەنەم ئەکرد

"

ئەو؟! ئەو لە... لە شوێنەکەی خۆیەتی."

بە سەرسوڕماوی وتی.

"جوانە.... بە دڵمە."


بتڵێکی تری مەشروبم هەڵگرتوو بەرەو خوارەوە ڕۆشتم هۆسیۆکیش بە بەردەوامی بە دوامەوە بوو.

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now