Part25

1K 280 192
                                    




وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە









تایهیۆنگ:-مەگری... مەگری تەواو مەگری..


من خۆم بە هۆکار ئەزانم... من هۆکاری ئەوەم کە ئێستا ئەو هەست بە کەمی ئەکات وە ئەگری.. من هۆکاری ئەوەم... نەمتوانی کە پارەی نەشتەرگەرییەکەی پەیدابکەم.. نەمتوانی.. ئاخر ئەو چاوی لە دەستی منە... جگە لە من کێی هەیە؟ من ئەبوو ئەوە بکەم بەڵام نەمکرد... نەمتوانی بۆیە هەموو ئەوانە بە هۆی منەوە ڕووئەیەن من تاوان بارم.

تایهیۆنگ:-بەڵێن بێت... بەڵێن بێت گەر بە هەر نرخێک بێت... گەر چەنێک قورسیش بێت... ئەوا من تۆ ئەگەڕێنمەوە سەر پێیەکانت بە زووترین کات... ئەوە بەڵێنە... تەنیا کەمێک کاتم پێبدە کە شتەکان ڕێک بخەم و بێمەوە سەر پێیەکانم.... هەموو شتێک وەک جارانی لێبێتەوە.. دووبارە هەر سێکمان پێکەوە دڵ خۆش ئەبین... ئەوە بەڵێنە.

.

.

.

.




بە خێراییەکی زۆر ئۆتۆمبێلەکەم لێئەخوڕی و بیرم لەوانە ئەکردەوە کە ئەمڕۆ ڕوویاندا... هەموو شتێک وەک سیدییەک لەپێش چاوم بوو.

ئەوکاتەنەی کە نەم ئەتوانی تەنانەت دەرمانێکیش بە قەرز بۆ باوکم پەیا بکەم بەڵام ئێستا خۆیان دێنە ژێر پێیەکانم.

ئەو کاتەنەی کە سوکایەتییان پێ ئەکردم لەبەر ئەوەی کە هەژارم و منیان بە بچوکتر لە خۆیان ئەبینی بەڵام هەر ئەوان ئێستا خۆیان بۆ من بچووک ئەکەنەوە.

منیش ئەمەوێ بژیم... ئەمەوێ مافی خۆم وەرگرم لەم. دنیایە... منیش ئەمەوێ وەک هەرکەسێکی تر دڵ خۆش بم لە نێو خێزانەکەم بم ئەمەوێ خێزانەکەم بەختەوەر بکەم وە شانازیم پێوە بکەن.

منیش  ئەمەوێ مافی خۆم وەر گرم لەم دنیایە... منیش مافم هەیە کە دڵ خۆش بم مافم هەیە کە بە باشی بژیم... ئەمەوێ بە جۆرێک بژییم کاتێک کە چومە ڕێستۆرانتێک ئەو خواردنە داوابکەم کە حەزم لێیەتی نەک ئەوەی کە پارەکەیم پێیە ئەمەوێ سەرەتا سەیری جۆری خواردنەکە بکەم نەوەک نرخەکەی.

منیش ئەمەوێ کە وەک هەر کەسێکی تر بە دڵ خۆشی بژیم.... کاتێک کە ویستم کارێک بکەم سەرەتا بیر لە پارە نەکەمەوە و گیرفانم نەژمێرم... منیش ئەمەوێ بژیم.

منیش ئەوانەم ئەوێ.....ئەو ڕێزەم ئەوێ... ئەو گەورەییەم ئەوێ... ئەو ناوبانگەم ئەوێ... ئەو پلەو پایەیەم ئەوێ.... ئەو دەوڵەمەندییەم ئەوێ... ئەو ژییانەم ئەوێ.. منیش مافم هەیە کە بژیم و ڕێزم لێبگرن.... ئیتر هەقی خۆم بەدەست ئەهێنم.

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now