Part 50

691 205 147
                                    


وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە












دەرگەی ژوورێک لە ژوورەکانی کردەوە و  منی بە دوای خۆیا ڕاکێشا
ژوورێکی گەورە و ڕووناکی ڕەنگاو ڕەنگ.

ئەوە شتێکی زۆۆر ئاسایی بوو
بەڵام ئەوەی شۆکی کردم پیاوی سەر سیسەمەکە بوو.

جۆنگکووک بە بینی ڕووخسارم زیاتر زەردەخەنەی ئەکرد دڵخۆشی بە ڕوونی لە ڕووخساری دیاربوو.

"ئێوە کاتی خۆتان وەرگرن و چێژ ببینن
هەموو شتێک بە تەواوی ئامادەیە"

شۆک بووم... دەمم بە کراوەیی و چاوەکانم بە زەقی بەجێمابوون
دووبارە فرمێسکەکانم کەوتن.

"جۆنگکووک!! تۆ ئەمەت نەوت من وامزانی لەگەڵ تۆــ..."

"لەگەڵ من؟! بۆچی؟ من وام وت؟
من پێشتر ئەوەی ویستومە بردومە پێویست بە دووبارە کردنەوە ئەکا؟!"

"بێڕەوشت"

ویستم زلەی لێبەم بەڵام دەستی گرتم
بەجۆرێک کە ئازاری پێگەیاندم.

"چی ئەکەی؟!   من خەریکم یارمەتیت ئەیەم
وە ئەوە شێوازی من نییە کە بە زۆری شتەکان بکەم.
تۆ ئازادی هەڵبژاردن لە دەستی خۆتە
ئەتوانی بڕۆیتەوە بۆ زیندان یان ئێرە؟ من زۆریت لێناکەم"

هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و وتی ئەوەندە خراپ نیم وە لەگەڵ ئەوە پاڵی بە شانمەوە نا بۆ دەرەوە.

" دەی گەر ئەوەت ناوێ بڕۆ..تۆ ئازادی
دەی بڕۆ...دە بڕۆ"

دووبارە و دووبارە پاڵی پێوە نام
بەڵام هەر لە شوێنی خۆم وەستابووم

"باشە... مادام مانەوەت هەڵبژارد
بە باشی خزمەتی ئەو پیاوە بکە
ئەو کڕیارێکی هەمیشەییە وە.. "

هاتە لای گوێم و بە چپە تەواویکرد.

"وە  دەوڵەمەندە و تا ئێستا کەس گلەیی لێنەکردووە"

ئەمجارە بەرەو جێگەی نوستنەکە پاڵی نام
من هەر وەک بوکەڵەیەک بووم و جوڵەم لێبڕابوو.

پێکەنی و دووبارە بە چپەوە لەلای گوێم وتی.

"من ئەزانم... کچەکان لەگەڵ ئەو کەسانە ئەبن کە خۆشیان ئەوێ
بەڵام ناتوانن لەگەڵ کەسێک بن کە خۆشیان ناوێ...
وە باش ئەوە ئەزانم گەر من لە جێی ئەو پیاوە بام بۆ تۆ زۆۆر ئاسان ئەبوو
چونکە گەر نکۆڵیش بکەیت ئەوە ئاشکرایە کە تۆ هێشتا تینووی خۆشەویستی منی"

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now