Part24

988 293 100
                                    




وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە









هەر لەو کاتەی کە بە بەرزی لە دەرگەکەم ئەدا و ناوی ئەوم ئەهێنا دەرگەکە کرایەوە.

زۆۆر دڵ خۆشبووم کە دووبارە جێنییم بینییوە... ئەویش زۆۆر سەرسام بوو بە بینینم و چاوەکانی کرابوونەوە و زەق ببو لە سەرسامییا... بە گرانی لێوەکانی جوڵاند و وتی.


جێنی:-کاکە!!!... تۆ.


من کە بەو جۆرە ترسابووم وە دوای ئەو هەموو کاتە دووبارە ئەوم بینییەوە بێ ئەوەی کات بەفیڕۆبەم خۆم نزم کردەوە بۆ ئاستی ئەو و لە باوەشم گرت.


زۆۆر بە بەهێزی لە باوەشم گرت و بۆنم ئەکرد... بە تەواوی جەستەی ئەوم لکانبوو بە جەستەمەوە هەتا هەستی پێبکەم.


دوای چەن ساتێک ئەویش قۆڵەکانی لە دەوری من ئاڵاند بە بەهێزی منی پەستێوا بە خۆیەوە و سەری لەسەر شانم توند کرد.

بۆ ماوەیەک هەر بە بێدەنگی یەکترمان لە باوەش گرتبوو بۆنیم ئەکرد ماچیم ئەکرد و دەستم بە قژیا ئەهێنا تا ئەو کاتەی جێنی بە دڵ پڕییەوە وتی.


جێنی:-کاکە!.. ئەو.. ئەو هەموو ماوەیە لە کوێ بوویت؟..

لێی دوور کەوتمەوە و ڕوخساریم کردە نێوان دەستەکانم و لێیم ئەڕوانی....
ئەزانم... ئەزانم کە پرسیاری زۆۆری هەیە کە بیکات ئەزانم سەرسام بووە و هەموو شتێک بەسەر یەکەوە بوو.

بۆیە ویستم کە لە ژوورەوە بە هێمنی قسەبکەین نەک لێرە لە ناوەڕاستی دەرگەکە کە هەمووان سەیرمان ئەکەن.


ئەو لەسەر کورسی کەم ئەندامەکانە لەبەر ئەوەی کە قاچەکانی لەکار کەوتوون وە هەستیان پێناکات.

پەرداخێک ئاوم بۆی هێنا تا ئەوەی بێتەوە سەر خۆی پاشان وەڵامی بەمەوە بەڵام کە پەرداخە ئاوەکەم دایە دەستی خێرا پرسیاری کرد.


جێنی:-ئەوە ئۆتۆمبێلە هی تۆیە؟!! تۆ بەو ئۆتۆمبێلە هاتی بۆ ئێرە؟؟!!.

لە پەنجەرەکەوە ئاماژەی بۆکرد... نەم ئەزانی کە چۆنی وەڵام بەمەوە.. بەڵام هەرچۆنێک بێ هەر ئەبێ وەڵامی بەمەوە بۆیە قسەم کرد.


تایهیۆنگ:-بەڵێ بەو ئۆتۆمبێلە هاتم بۆ ئێرە.

جێنی:-بەڵام چۆن؟! تۆ پارەی شتێکی وات نییە... نەک هەر شتێکی ئاوا پارەی کڕینی ئۆتۆمبێلێکی ئاساییشت نییە.!!

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now