وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.
دوای یەک هەفتە.
دووبارە وەک هەمیشە لەو ژوورەبووم کە وەک زیندانێک تێیدا ئەهێڵرامەوە...
لە پەنجەرە بچووکەکەی سەرەوەی ژوورەکە بە کەمی ڕووناکی تیشکی خۆرەکە ئەهاتە ژوورەوە لەگەڵ کزە بایەکی سارد و هێمن.کەشێکی ساماڵ وە سارد و بەستوو وەک دڵەکانمان کە ئیتر ئەو گەرمییە کەمەی کە لە تیشکی خۆرەکەوە دێت کاریگەری نییە لەسەری وە گەرمی ناکاتەوە.
تەنیا ڕووناکییەکی کەمی پێ ئەبەخشێت کە دیار نییە تاوەکو کەی ئەمێنێتەوە هەرچۆنێک بێت وردە وردە تاریکایی شەو دەستی بەسەردا ئەگرێت وە جێی ئەگرێتەوە و هەم تاریک وە هەم بەستوو ئەبێت.
ڕووناکییە کەمەکەی خۆرەکە ئەییا لە چاوەکانم و بەهۆی ئەوەوە لە خەو هەستام و بە کەمی دەنگی باڵندەکان ئەهات.
نزیکی پەنجەرەکە بوومەوە و هەرچۆنێک بێت خۆمم گەیاندە ئاستی و لە باڵندەکانم ئەڕوانی..... کەمێک ئارام بەخشە سەرەڕای ئەو ئازارەی کە لە دڵم هەیە...
لە کاتێکدا کە بۆ ماوەی هەفتەیەک ئەبێ کە هیچ کەسم نەبینیوە و لەگەڵ کەس گفتوگۆم نەکردووە سەرەڕای ئەو پەستانەی کە لەسەر مێشکمە.
خەریکە مێشکم ئەتەقێتەوە و ئیتر خۆم لەدەست ئەیەم.... لە زۆری بیرکردنەوە لەو ڕووداوانەی کە ڕوویانداوە تووشی خەمۆکی و چەندان نەخۆشی دەروونی بووم.
هەر وەک شێتێک تەنیا لە پێشی خۆم ئەڕوانم بێ ئەوەی چاو بتروکێنم یان جوڵەیەک بکەم.
هێشتا لەلای پەنجەرەکە وەستابووم و لەو باڵدانەم ئەڕوانی کە ئەیان خوێند و گوێم لێیان ئەگرت کە دەنگیان وەک مۆسیقایەک بوو بۆم کە لەم ڕۆژانە تاکە شت بوو کە گوێبیستی ببم و لێم تێبگات و قسەی بۆ بکەم یان بە سەیرکردنی وا هەستبکەم کە هێشتا مرۆڤم.
YOU ARE READING
دـوو شــەیـتــانەکــە✓
Ação"خراپەکارەکان لە دایک نابن، بەڵکو دروست دەکرێن" ⚠️هەندێک بەش ناوەڕۆکی ناخهەژێن لەخۆئەگرێت تۆ سەرپشکی لە خوێندنەوەی یان نەخوێندنەوەی⚠️