Part41

790 213 72
                                    

وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.

شەوێکی تاریک بوو وەک هەر شەوێکی تری ژییانم
دنیا ساماڵ بوو وە کەم کەم بایەکی سارد ئەییا لە ڕووخسارم.

بە تەنیا لەسەر پردەکە وەستابووم و سەیری دەریام ئەکرد وەک هەموو جارێک.. چاویلکە ڕەشەکەم لە چاو بوو و جگەرەیەکیش بە دەستمەوە کە جار جار قومم لێ ئەیا و ناخمم بەتاڵ ئەکردەوە .. هەموو شتێک تاریک... تاریکییەکی قووڵ وەک ناخی من کە هیچ کەسێک ناتوانێ قوڵاییەکەی ببینێ.

ڕووم وەرگێڕاو لەسەر پردەکە دانیشتم و پشتم لە دەریابوو، لە پڕ لە بەرامبەرم کچێک پەیدا بوو.

کەمێک لە دوورەوە وەستابوو بەڵام زەردەخەنە درەوشاوەکەی سەر لێوەکانیم ئەبینی.

دەستی لە هەوادا بۆ جوڵاندم و بەرەو لای من هات، ئەندرێ ئەمڕۆ زۆر جوان بوو بە جوانی ئەستێرەکانی هۆڵیوود.

زۆر بە جوانی مکیاژێکی تەنکی بۆ دەوری چاوەکانی کردبوو و چاوەکانی وەک مانگ ئەدرەوشانەوە لێوە پڕ بریسکەو ئاڵەکانی هۆشیان ئەبردی.

جۆنگکووک"تۆ ئەمشەو زۆر جوانیت.. مانگ شەرمەزارە لە ئاستت"

سەری داخست و بە ناز و مەکرێکی کچانە کە زۆر باش لێی ئەزانی و لێی ئەهات وتی

"سوپاس"

پاشان سەری بەرزکردەوە و بەرە بەرە زەردەخەنەکەی کەم ئەبووەوە دووبارە درێژەی دا و وتی.

"بەڵام تۆ باش دیار نیت.... ئم.. مەبەستم ئەوەیە..... ئەو چاویلکە ڕەشەت لابەرە.. خۆ ئێستا شەوە، هەرکەسێک لێرەوە تێپەڕ ئەبێ بە جۆرێک سەیرت ئەکا"

وەک گاڵتە پێکردنێک زەردەخەنەیەکی بە دەنگم کرد و وتم.

"کەس ناوێرێت لە من بڕوانێت... چونکە حەز بە مردن ناکەن"


بە بێزارییەوە بە سوکی دانەیەکی کێشا بە نێوچاوانیا و پاشان بە ناڕەزایی و بۆڵەوە وتی.

"ئای خوایە!! من چەن بێ بەختم... نازانم بۆچی هەموو جارێک دێم بۆ لای تۆ!!.."

"ئەوانەی بەختێکی باشیان هەیە هەمیشە دەکەونە ژێر سەرنجی منەوە"

چەند چرکەیەک وەستام و لەوم ئەڕوانی پاشان ئەوەشم بۆ زیادکرد "دەی.. لەگەڵم وەرە"

ئەندرێ"هێێی!!..تۆ وا ئەزانی من چی جۆرە کچێکم؟ هەتا بۆ هەر شوێنێکم ببەی کە ئەتەوێ؟"

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now