Part45

767 220 370
                                    



وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.














ئەو ژوورە بە تەواوی وێران بوو...
لە هەموو شوێنێک پارچەی شکاو هەبوو و هیچ شتێکی ژوورەکە لە شوێنێ خۆی نەبوو و پەرش و بڵاو بوو.

"پێم وتی بڕۆ دەرەوە"

بە هاوارەوە وتی کە لەسەر زەوییەکە کەوتبوو و پشتی لێم بوو

"ئەوە چییە جۆنگکووک؟!"

جۆنگکووک:-لێرە بڕۆ.

بەرەو لای ئەو ڕامکرد کە لەسەر زەوییەکە کەوتبوو قۆڵم گرت بۆ ئەوەی هەڵیستێنمەوە بەڵام زۆر بێهێزبوو و کەوتە باوەشمەوە.

بە دەستێکی بتڵی مەشروبەکەی گرتبوو و دەستەکەی تری لەسەر زەوییەکەبوو و خوێنی لێئەڕۆشت.

"بۆچی وا لە خۆت ئەکەیت؟ بۆ خۆت بریندار کردووە؟!"

جۆنگکووک:-بۆچی من هەرشتێکم بووێت ئەبێ لە دەستم بڕواو ئازارم بدات؟!.

ئەو زۆر سەرخۆش و شێواوبوو بە ئەستەمی ئەتتوانی لە قسەکانی تێبگەی، بە ئارامی سەری خزاندە باوەشم و بە دڵپڕی قسەی ئەکرد ویستم تەنیا گوێی بۆ بگرم بۆ ئەوەی دڵی بەتاڵ بکاتەوە.

جۆنگکووک:-بۆچی هەر کاتێک کەسێکم خۆشبووێت ئەبێ ئازارم بدات؟
بەڵام من ئێستا ئەوم خۆش ناوێ،
بەڵکو ئاشقی بووم.
دوای ئەوەی کە ئەزانێ بە تەواوی ئاشق بووم، هۆگری ئەو بووم، ئینجا ئەیەوێت ئازارم بدات و تەنیام بکات
ئەو من تەنیا ئەکات.

"کێ تۆ تەنیا ئەکات؟ مۆیۆنگ؟! "

جۆنگکووک:-هههههه... نەخێر من باسی ئەو ناکەم.. ئەوە تەنیا خۆشەویستییەکی هەرزەکارانەبوو بەڵام من ئێستا ئاشقم ئاشق.

جۆنگکووک:-هەهههـ... ئەبینی؟ شتێکی باشت بیرخستمەوە
من وەک شێت ئەوم خۆشویست و هەموو شتێکم بۆی ئەکرد ساڵانێک لە دوای ئەوبووم و خۆمم ئەکرد بە قوربانی بۆی، بەڵام ئەو تۆی خۆشویست.
هەر لە منداڵییەوە خۆشی بۆ من نەبوو
لەو کاتەی کە دایکم مرد ئەبوو بزانم کە من چەنە بێشانسم.
دوای ئەوە باوکمم خۆشویست و هۆگری بووم وە ئەویش لەبەر ژن جێیهێشتم وە ئێستاش... ئێستاش ئەو کچە!!.. من بۆچی وا بێبەختم بۆ؟!.

دڵم بۆی پڕبوو و لە ئامێزمگرت و دەستم. بە سەریا ئەهێنا.

"ئارامبە،هەموو شتێک باش ئەبێت وەک ئەوەی کە تۆ ئەتەوێ"

دـوو شــەیـتــانەکــە✓Where stories live. Discover now