Chapter 67

574 116 433
                                    


سڵاو درەوشاوەکانم✨

بمبەخشن ئەمە دەبوو جەژنانەکەتان بێت بەڵام درەنگ کەوت بەھۆی کارە زۆرەکانی جەژنەوە 😅

ھیوادارم بەدڵتان بێت، وە ببورن گەر ھەڵەی نوسینەکی تێدابوو کەمێک پەلەم لێکرد

کاتێکی خۆش ♥️

≿━━━━━━༺❀༻━━━━━━≾

   Baekhyun's POV

مێشکم بەتاڵ بوو لە ھەموو بیرۆکەیەک بە بینینی دەستەکانی شۆفێرەکە بە بەتاڵی، تەنھا یەک پێشبینی نەبێت..

ئەو نایەوێت کوڕەکەم ببینم..

ڕێژەیەکی زۆر لە ئەدرینڵین بە شێوەیەکی لەناکاو بە خوێنمدا تێپەڕدەبوو، کە چاودێری شۆفێرەکەم دەکرد بەپەلە بە ئاڕاستەی ئۆتۆمبێلەکە دێت..

ڕێژەیەکی زۆر لە ھێمای پرسیار لە چەند جێیەکی جیای ڕووخساریدا دەردەکەوتن..

برۆم گرژ کرد پێش ئەوەی بە گرێیەکی گیربوو لە قوڕگمدا لێی بپرسم.

" لەکوێیە؟ "

" دەڵێت کە گەڕاونەتەوە بۆ سیۆل.. "

بە سەرسوڕمانەوە وەڵامی دایەوە و بە پەنجەی ئاماژەی بۆ ئەو کچە کرد کە لە پشت شوشەی چێشتخانەکەوە دیاربوو.

دەیناسمەوە.. ئەوە پورزایەتی..

نەمتوانی ئەو وشانە ھەرس بکەم کە گوتی ھەتا بەجوانی لە مێشکمدا نەمجووی..

وە ھێشتا چەند وردە پارچەیەک لەو وشانە لە مێشکمدا گیربوون...

سیۆل!!

بە ھیستیری پێکەنیم و جەستەم ڕێگەی نەدەدم بجوڵێم بە ھیچ جۆرێک.

ئەمە چ نوکتەیەکە؟ ئەو بەم ئاسانییە دەستبەرداری خۆشەویستیم نابێت..

بەلایەنی کەمەوە دەستبەرداری نابێت کاتێک خۆی تاوانبارەکەیە، تاوانی ئەو کەسەی کە پەیوەندییەکەی پچڕاند نالکێنێت بەخۆیەوە.

ئەو دەترسێت کە خیانەتی لێ بکەم، دەترسێت دەستبەرداری ببم وە خۆی ئەو کارە ناکات ھەرچەندە ئەو سزایەی بە سەریدا پەیڕەوی دەکەم توند بێت..

ھێشتا ئەو سێمفۆنییەی ئازارەم لەبیرە کە ئەو ڕۆژە بەبێ مەبەستم ژەندم، بە وشە و ماناوە..

کلیلی کردنەوەی دەرگای نەھامتییەکان بوو کە ھۆکارێکی تاقانە و بەس بوو بۆ ڕەوانەکردنی ئەو بەرەو دۆزەخ..

 Psychopath || B.BH ✔️Where stories live. Discover now