Chapter 36

955 170 91
                                    



دوای ماوەیەکی زۆر گەڕامەوە بەخێرھاتنم لێ ناکەن ؟

نەدەبوو دوابکەوم بەڵام خوێندن ڕێگە نادات 😭

ڤۆت و کۆمێنتتان بیرنەچێت
گەر بە ئەرک نییە کۆمێنت لە نێوان دێڕەکان 💕

کاتێکی خۆش بۆ ھەمووان🌹
———————————————

young ah's pov

لە شەڕدا دەژیم لەگەڵ ناخی خۆمدا بە ھۆی نیمچە دڵخۆشییەکەم کە بەدەستم ھێنا دوای گەڕانەوەم بۆلای ... چۆن دەتوانم دڵخۆش ببم کاتێک دەزانم باوکم بە درێژایی ژیانی قسەم لەگەڵدا ناکاتەوە گەر لە پشیلەکە جیانەبمەوە .. گەر بۆ یەک کاتژمێر جێیبھێڵم کچ دەوری دەدەن وەک چۆن ھەنگ ڕادەکات بۆلای ھەنگوین .. زۆر دەترسم کە لەگەڵی نابم .. ببورە باوکە بەڵام ھاوسەرم ئێستا بووە بە ماڵی و من ناتوانم لێی جیاببمەوە

لەبەردەم باپیرە دانیشتم کە بانگی کردم بۆ ژوورەکەی تا قسەم لەگەڵ بکات .. ھۆکارەکە نازانم بەڵام دڵنیام کە پەیوەندییەکی بە بێکھیۆنەوە ھەیە .. شڵەژان ھۆکاری خۆی دەستکەوت تا دەست بگرێت بەسەرمدا .. قوڕگی پاک کردەوە لە ئامادەییدا بۆ قسەکردن و دواتر سەیری کردم

" تۆ و بێکھیۆن بۆ ھەفتەیەک دیارنەمان .. ھۆکارەکەی چییە ؟!! " بە نیگەرانییەوە وتی و بە خەمباری سەیرمکرد .. مێشکم ڕێگایەکی لاوەکی گرتەبەر بۆ بیرکردنەوە ، بێکھیۆن بۆ کوێ چووە بەدرێژایی ئەو ھەفتەیە ! .. بە ھێمنی خەندەم کرد دوای پێشنیار کردنی مێشکم بۆ ڕێگایەک تا یارمەتیم بدات .. ھێشتا چاوەڕوانی وەڵامەکەی منە بە پەرۆشییەوە

" باوکم توڕەبوو دوای زانینی بە ھاوسەرگیرییەکەمان " بە خەمباری وتم و لێوەکانی کردە سەر شێوەی ھێڵێکی ئاسۆیی

" بە باوکت وت ؟ " بە سەرسوڕمانەوە وتی

" ئێمە چیتر نواندن ناکەین ... ئاواتەکەی تۆم بەدیھێنا بە ھێشتنەوەی پەیوەندییەکەمان ھەرچەندە خۆت دەتزانی کە ساختە بوو " بە خەندەوە وتم و پاڵیدایەوە بە کورسییەکەیەوە بە زەردەخەنەوە

" ویستم گفتوگۆت لەگەڵ بکەم دەربارەی نەخۆشییەکەی " بە جدییەوە وتی و بە سەرم ئاماژەم بۆ کرد

" پێی خۆش نابێت گەر بزانێت کە تاکە ھاوڕێی سیخوڕی تۆیە " بە ئاگادارییەوە پێم وت

" ئەو سیخوڕ نییە تەنھا ئاگاداری دەبێت .. ھەرگیز بێ ئەو بەسەر نەخۆشییەکەی زاڵ نەدەبوو " باپیرە وتی ، گەورەترین خەمم ئەوەیە کە بێکھیۆن بزانێت من ھەندێک بابەتی لێدەشارمەوە

" پزیشکێکی دەروونی لێھاتوو ھەیە ڕامسپاردووە تا گرنگی بە بێکھیۆن بدات بەڵام ئەو ڕەتیکردەوە .. " مەبەستی سەرەکی قسەکانی ڕوونکردەوە دەمزانی کە ھۆکارێک ھەیە لە پشت بانگردنی من بۆ ئێرە

 Psychopath || B.BH ✔️Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt