Chapter 12

1.2K 196 31
                                    


ببورن گەر هەڵەم هەیە لە نوسیندا 😅

———————————

Pov ah yeong

تاو وتی کە توشی ترس دەبێت لە سەرنەکەوتن بۆیە پێویستە ۱٥ خولەک پێش کۆبوونەوەکە بیبەمە دەرەوە ...
سەیری کاتژمێرەکەی دەستمم کرد ۳ کاتژمێر ماوە بۆ کۆبوونەوەکە ... بۆچی زووتر نەچینە دەرەوە

" با بڕۆین بۆ شوێنێک کەمێک کات بەسەر بەرین " بە دڵخۆشییەوە وتم و ئەو بە سەرسوڕمان سەیری کردم پەنجەی بەرز کردەوە و پاڵی نا بە سەرمەوە

" شێت بوویت ؟ " بێکھیۆن وتی و لای کردەوە بۆ ئەوەی بڕوات بەڵام من دەستیم گرت

" ۳ کاتژمێر ماوە با کەمێک کاتی خۆش بەسەر بەرین باش ؟ " بە پاڕانەوە وتم و دەستی ڕاکێشا ..

ڕۆشت و دەرگای سەیارەکەی کردەوە و منیش نەجوڵام لە دوورەوە سەیرم کرد ... بە دڵنیایی ناتوانێت بڕوات بۆ کۆبوونەوە بەبێ وەرگێڕی زمانی ڕوسی

" وەک منداڵ هەڵسوکەوت مەکە " بێکھیۆن بە بێزاری وتی و منیش پشتم تێکرد

" یان بەیەکەوە دەگەڕێین یان بە تەنها خۆم دەڕۆم " وتم و هەناسەیەکی هەڵکێشا و سواری سەیارەکە بوو .. بە لوت بەرزییەوە ڕۆشتم و لەپاڵی سەرکەوتم

بە لای چاوم سەیرم کرد بینیم بە بێزاری لێدەخوڕێت و زوو زوو هەناسەیەکی قوڵ هەڵدەکێشێت بە دەستی چەپم بە هێواشی کێشام بە دەستیدا و وتم

" ناچار نیت بۆ ئەوەی لەگەڵ من بێیت ئەم دورگەیە باش دەزانم خەمت نەبێت لە کاتی خۆیدا دەگەڕێمەوە " بە بێزاری وتم و سەیری دەرەوەم کرد ...

" دەتەوێت بۆ کوێ بچیت ؟ " وتی و منیش وەڵامم دایەوە .. دەمەوێت بۆ ۳ جێگا بڕۆم ..

گەشتینە شوێنی یەکەم و سەیارەکەی وەستاند دابەزین و ڕۆشتینە ژوورەوە بۆ قاوەخانەی گوندێکی کەلتوری لەوێ کوپێک قاوەمان خواردەوە و کەمێک کێکمان خوارد و کەم کەم قسەمان دەکرد .... کە هاتینە دەرەوە ژنێکی پیرمان بینی شتی کاری دەستی دەفرۆشت لەلای شەقامەکەدا

" ئێوە هاوسەرن ؟ " ژنەکە وتی کە ئێمەی بینی بەلایدا ڕۆشتین و ئێمەش بەیەکەوە ئاماژەمان بە بەڵێ کرد ..
دوو دەستبەنم هەڵگرت شینی کاڵ بوو و لە ناوەڕاستیدا چەند دەنکێک موروی ئاڵتونی پێوە بوو شێوەیەکی سادەو جوانی هەبوو

" ئەمە ژیانی هاوسەریتان پڕ دەکات لە خۆشی " بە زەردەخەنەیەکەوە وتی و دەستی بۆ دەستبەنەکە ڕاکێشا و سەیری ئێمەی دەکرد

 Psychopath || B.BH ✔️Where stories live. Discover now