سوپاس بۆ خودا یەک جار زوو تەواوم کرد 😎ڕیکۆردی خۆمم شکاند 😂
ھەرچۆنێک بێت ئاقڵانە ڤۆتی خۆتان بکەن پێش خوێندنەوە 😇
—————————————————
Pov ah yeong
ماوەی ھەفتەیەکە حەبی خەوم لێ قەدەغە کراوە .. چیتر نەمتوانی بێکھیۆن ببینم چونکە بێ ئەو دەرمانانە خەوم لێ ناکەوێت .. ئێستا منیش توشی نەخۆشی دەروونی بووم ؟ .. ئەمە ئەو ئازارەیە پشیلەکەم دەیچەشت ؟ .. ڕۆشتمە گەرماوەکە تا کەمێک مێشکم ئارام بکەمەوە بەڵام دواتر بڕیارمدا خۆم ڕزگار بکەم لەدەست ئەو ئازارە .. باشترە بۆ کۆرپەکەشم نەیەتە ژیانێکی پڕ ئازارەوە ھەرچۆنێک بێت دەتوانێت لەگەڵ من بێت بۆلای باوکی
ئاوە گەرمەکەم کردەوە و لەناو بانیۆکە دانیشتم .. سییەکانم لە ھەوا بەتاڵ کردەوە و سەرم خستە ژێر ئاوەکە ... ھەرچەندە پێویستیم بۆ ئۆکسجین زیادی دەکرد سەرم لەژێر ئاوەکە نەھێنایە دەرەوە .. کە توانام نەما دەمم کردەوە بەڵام لەبری ھەوا ئاو چووە ناو دەمم بە ڕادەیەکی زۆر .. ماسولکە گرژ بووەکانم وردە وردە خاو بوونەوە و چاوەکانم داخست .. دوای ماوەیەکی کەم ھەستم بە دەوروبەرم لەدەستدا
ئێستا دووبارە وێنەی بێکھیۆن ھاتە پێش چاوم .. قاتێکی ڕەشی لەبەردایە و وەک بەڕێوبەری کۆمپانیا خۆی گۆڕییوە ... کاریزمایەکی ھەیە زۆر کەس نییەتی .. بێ وێنە و شازە .. بە خەندەوە سەیرم دەکرد .. بەڵام بێزار دیاربوو .. کەمێک برۆی گرژ کردووە و بە بێزاری سەیرم دەکات .. دواتر دیارنەما .. لەو شوێنە تاریکەدا ڕامکرد بەدوای دەگەڕام بەڵام دەستێک دەوری دام لە دواوە و منی وەستاند لە ڕاکردن لە ھەمان کاتدا ھەستم بە ھەناسەدانی یەکێک دەکرد نزیک لە ملم
" پێویستم بە بیستنی وشە جادوویەکەیە .. گیانەکەم " بێکھیۆن بە دەنگێکی نزم وتی و ھەستم بە دڵم کرد دەجەنگێت لەگەڵ ئیسکەکانی سنگم بۆ ھاتنە دەرەوە
" خۆشمدەوێیت ... " بە دەنگێکی شکاو وتم و فرمێسک لە چاومدا کۆبوویەوە
" لە ئەمڕۆوە پێکەوە دەژین " بە گریانەوە وتم و دەستم لەسەر دەستی دانا
" تا کۆتایی دونیا من چاوەڕوانی تۆ دەبم ... تا ئەو کاتە باش ببە " بە دەنگە ھێمنەکەی وتی و دواتر دووبارە دیارنەما
چۆن پێم دەڵێیت کە باش ببم و من بێ ھێز بووم لە گرانی دووری تۆ ... پەرۆشی بینینی تۆم بە ڕادەیەک چاوەڕێی خەوم سەردانی چاوەکانم بکات تا لە خەونمدا بە دیدارت شاد ببمەوە ... دەستم کرد بە گریان کاتێک سەرم بەرەو لای ڕاست و چەپ دەجوڵاند .. دەنگێک بانگم دەکات بەڵام دەنگی دوورە .. لە دەنگی بێکھیۆن ناچێت .. چاوم کردەوە و دایکم بینی لە بەرچاوم .. چاوم بە دەوروبەرمدا گێڕا و بینیم لە نەخۆشخانەم ... ویستم دەرزی کانیۆلاکە لە دەستم دەربھێنم بەڵام دایکم ڕێگەی پێ نەدام
YOU ARE READING
Psychopath || B.BH ✔️
Fanfictionبێگومان هەموومان دەربارەی ترس و فۆبیامان بیستووە،نەخۆشی دەروونی~ لەناو کۆمەڵگادا بڵاوە ئەوەشی کە نازانێت بەرزترین پلەکانی ترسە ئەو هەستکردن بە شەرمەزاری و کەمییەی کە بۆت دروست دەبێت لە نەخۆشییەکە خراپترە ئەو کاتە ئاسانترین ڕێگا دەگریتەبەر ئەویش تەنه...