Chapter 21

1K 178 40
                                    




Pov ah yeong

خێرا دەڕۆشتم بۆ ماڵەوە و هەندێک جار بە دزییەوە سەیرم دەکرد .. وادیارە بەڕاستی بیر لە ڕێگایەک دەکاتەوە تا لێی ببورم .. مەراق دەکەم دەمەوێ بزانم بیر لە چی دەکاتەوە

مۆبایلەکەم جوڵایەوە و دەرمهێنا تاو بوو بە درێژایی ڕۆژ پەیوەندی پێوە نەکردم دەڵێت کە پشیلەکە ناردویەتی بۆ جیجۆ .. دەمویست ئەمڕۆ بڕۆینە دەرەوە بەڵام خراپ نەبوو کە پشیلەکە دوامانکەوتبوو بۆ هەموو شوێنێک .. بە خەندەوە وەڵامی پەیوەندیەکەیم دایەوە .. وتی کە بیری دەنگی منی کردووە .. گازم لە لێوی خوارەوەم گرت و وا خۆم دەرخست کە بێزارم

دەربارەی بێکھیۆن پێی بڵێم ؟ .. پێویست ناکات .. پەیوەندیەکەم داخستەوە و بیرم کەوتەوە کە بەیانی یەکشەممەیە .. گەر بێکھیۆن بزانێت کە تای دێت بۆ کۆمپانیا دەبێت تاو یش بزانێت

قژم گێڕایەوە بۆ دواوە و سەیری ئاسمانم کرد .. بۆچی بەم خێراییەیە .. دەبێت لەبەردەم تای لە پشیلەکە توڕە بم یان نا ؟ .. لەوانەیە ئێستا جلەکانم کۆبکەمەوە و لەگەڵی بڕۆمەوە .. وەستام و هەناسەیەک ی قوڵم هەڵکێشا

" بوەستە لە دۆزینەوەی هۆکار تا لێی ببوریت .. خۆ نامرێت گەر تای بزانێت " سەرزەنشتی خۆمم کرد و بە توندی جانتاکەمم گرت و ڕۆشتمە ماڵەوە

هاری م دۆزییەوە لەبەردەم دەرگاکەدا وەک پەیکەر وەستابوو .. خەریکە دەمرێت تا بزانێت چی ڕوویداوە .. ئاواتم توڕەکردنی خەڵکە بەڵام بیرۆکەیەکی باش نییە لەگەڵ هاری بەکاریبهێنم .. خەریکە سەرم دەشکێنێت ئەوەندە جانتاکەی کێشا بە سەرمدا

" تەنها داوای کرد بگەڕێمەوە " بە هاوار وتم و بە بێ ئومێدی جانتاکەی هێنایە خوارەوە

بەپەرۆشم بۆ بەیانی و لە هەمان کاتدا دەترسم .. بەیانی هەستام لە خەو و نانی بەیانیم لەگەڵ هاری خوارد و ڕۆشتین بۆ وێستگەی پاسەکان و لەوێ جیابووینەوە چونکە ئەو کۆمپانیایانەی کاری لێدەکەین دوورن لەیەکەوە

گەشتمە کۆمپانیا و هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا پێش چوونەژوورەوە و باوەڕم بە خۆم هێنا کە هەموو شتێک باش دەبێت تەنها کاردەکەم و هیچی تر وەک ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو

تەنانەت هاوسەرە ساختەکانیش دەبێت شەڕ بکەن و چونکە ئێمە لە چاوی هەمووان هاوسەری ڕاستین ئەمە زۆر ئاساییە .. هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا و ڕۆشتمە ژوورەوە .. دوو کاتژمێر ڕۆشتووە لەو کاتەی من گەشتووم و سەرۆک لە ژوورەکەیەتی .. گوێمان لە دەنگە دەنگێک بوو لەپاڵ دەرگاکەدا و هەموو کارمەندەکان لەوێ کۆبوونەوە .. ئیرینم بینی و وەستانم

" چی بووە ؟ " بە سەرسوڕمانەوە وتم

" ئاهەنگێک لە خوارەوە هەیە " ئەویش بە سەرسوڕمانەوە وتی

 Psychopath || B.BH ✔️Où les histoires vivent. Découvrez maintenant