Chapter 19

1.1K 177 41
                                    




Pov ah yeong

چۆن ڕووخسارێکی فریشتەیی کارێکی لەو جۆرە دەکات بۆچی پەیوەندی پێوە نەکردم چۆن فڕێیدەداتە دەرەوە

دەبێت لە کوێ بێت لە هەموو گەڕەکەکەدا گەڕام بەدوایدا بەڵام هیچ شتێکم نەدۆزییەوە .. گەر نزیک بوایە لەگەڵ گوێی لە دەنگم دەبوو ڕایدەکرد بۆلام

فڕێدراوەتە دەرەوەی ماڵەوە چونکە ڕۆشتووە بۆلای کەسی هەڵە ئێمە لە یەک دەچین تەنها متمانە بەو کەسانە دەکەین کە ئازارمان دەدەن .. لە شوێنی وەستانی پاسەکان دانیشتم و سەرم خستە سەر جانتاکەم و چاوەڕێی پاسێکم کرد

نامەوێت لەمەودوا ڕووخساری ببینم .. دەمەوێت یەکسەر دەست لەکار بکێشمەوە لە کۆمپانیا و لە هەمان کاتدا نامەوێت لە هیون بپاڕێمەوە .. گەر گوێ لە دەنگی مێشکم بگرم کە زۆرجار یارمەتیم دەدات لە بڕیارداندا لە ئەنجامدا دەبێت لەم کۆمپانیا بۆ ئەو کۆمپانیا ڕابکەم ڕۆژانە گەر بەختم هەبێ و کارم دەست بکەوێت گەر وەک هەمیشە بێ بەخت بم دەبێت بگەڕێمەوە بۆ ماڵی دایک و باوکم

دوو کەس بەپاڵمدا ڕۆشتن و پێکەنین .. کە سەیری خۆمم کرد بیرم کەوتە کە جلی خەوم لەبەردایە

کەمێکی تر شەرمەزار دەبم کە سواری پاسەکە دەبم .. بۆچی ئەم هەلە بەکارنەهێنم بۆئەوەی لەماڵی تاو بمێنمەوە .. سەرم جوڵاند بۆ ئەوەی ئەو بیرۆکەیە هەڵبدەمە دەرەوەی سەرم .. وەک هەویر نەرم مەبە لەبەردەمیدا

پاسەکە وەستا و پاڵم بە جانتاکەمەوەنا و هەوڵمدا بەپێی توانا ڕووخسارم بشارمەوە .. دەتوانم گوێم لە دەنگی پێکەنین و چپەی کەسەکانی تر ببێت .. لە دوورترین سوچدا دانیشتم و بە درێژایی ڕێگا سەیری دەرەوەم دەکرد

دەستم خستە سەر دەستبەنەکە .. لە کۆتاییدا ئەو فڕێیدا .. هەمیشە پرسیارم لە خۆم دەکرد تا کەی لە دەستی دەکات .. دەبێت منیش ئەوەی خۆم دابکەنم

بۆ ماوەیەک چاوەکانم داخست و لەسەر  دەنگی شۆفێرەکە کردمەوە پێی دەوتم کە کۆتا شوێنە پاسەکە لێی دەوەستێت .. قژم گەڕاندەوە بۆ دواوە و دابەزیم

ماڵی هاری لە خوار ئێرەوەیە ناچارم بەپێ بڕۆم .. جانتاکەم بە دوای خۆمدا ڕادەکێشا و سەیەی ئەو تابلۆ ڕەشەی سەر سەرم دەکرد .. تەنانەت یەک ئەستێرەش بە ئاسمانەوە نییە .. گوشتمە لای ماڵەکە و تەقەم لە دەرگا دا چاوەڕوانم بیکاتەوە .. دەرگاکەی کردەوە و باوێشکێکی دا و چاوەکانی بە نزیکەیی داخراون

" کێیە ؟ " بە دەنگێکی خەواڵووە وتی و پاڵم پێوە نا و ڕۆشتمە ژوورەوە .. دەرگاکەی داخست لە دوامەوە و منیش لەسەر قەنەفەکە دانیشتم

 Psychopath || B.BH ✔️Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang