تکایە پێش خوێندنەوە vote بکەن 🙂ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
POV Baekhyun
چاوم کردەوە دوای ئەوەی تیشکی خۆر ژوورەکەمی ڕوناک کردەوە.. ئاگام لە خۆم نەبووە کە لە خەومدا کەوتومەتە خوارەوە..لەناو جێگەکەم هەستام و چووم بۆ حەمام بۆ ئەوەی ڕۆژەکەم دەست پێبکەم
قاتەکەمم لەبەرکرد ئامادەبووم بڕۆم بۆ کۆمپانیا بەڵام ڕێگاکەم گۆڕی دوای ئەوەی پەیوەندییەکم لە دایکمەوە بۆ هات وتی کە باپیرەم دەیەوێت لەسەر مێزی نان خواردنی بەیانی بمبینێت ... هەتا تەمەنی زۆرتر بێت بێزارکەرتر دەبێت.. سواری ئۆتۆمبێلەکەم بووم لەگەڵ شۆفێرەکەم و هاوڕێکەم تاو .. لە قوتابخانەی ئامادەییەوە دەیناسم ٥ ساڵە بووە بە شۆفێرم ڕێک لەو کاتەوەی کە دەستم کرد بە سەرکەوتنی ئەو بەرزاییەی کە لە ڕۆژی ڕووداوەکەوە لێی کەوتبومە خوارەوە
خۆشم نازانم چیم لێ بەسەر هاتووە چونکە باپیرەم پێی وتم کە ڕووداوی هاتوچۆ بووە بۆ ماوەی یەک ساڵ بێ هۆش بووم ... دوای ئەوە خەبەرم بووەتەوە و دونیا کەڵبەکانی خۆی بۆ دەرخستم... هەموو شتێک ترسناک بوو لەبەر چاوم
ئایا بەڕاستی هۆکارەکە ڕووداوی هاتوچۆکە بووە؟ .. ئەوەی کە توشی بووم لە هەمووانم شاردەوە لە خێزانەکەم جیا بوومەوە بۆ ئەوەی بە تەنها بژیم .. تاکە کەس کە دەزانێت شۆفێرەکەم تاو ە .. ٥ ساڵە باپیرەم منی کردوە بە سەرۆکی کۆمەڵە کۆمپانیاکانی .. هیوایەکم دۆزییەوە دەستی پێوە بگرم بۆ ژیان بۆ ئەوەی ببم بە یەکەم لە کۆریا بەوەشەوە وازم نەهێنا چونکە خەونەکانی من زیاترە لە قاتێک جلی ڕەش و ژوورێک لە قاتی ٢٠
نەخشە کێشانی تەلارسازی خەونم بووە لە منداڵییەوە وازم لە خەونەکەم نەهێنا باڵکو بەدیم هێنا پێم دەڵێن بلیمەتی دیزاین کردن لقەکانی کۆمپانیاکەم هەمووی خۆم دیزاینم کردوە... لە جامی ئۆتۆمبێلەکەوە سەیرم کرد بینیم کە گەشتوینەتە ماڵەوە
چاوم گێڕا بەدەوری مێزەکەدا ... لە خێزانەکەی خۆم جیاوازترم نەبینیوە چونکە دایکم وادەزانێت هێشتا هەرزەکارێکە براکەم تای واتێگەشتووە ژیان فلیمێکی سینەماییە ، باپیرەم و ژنەکەی وادەژین دەڵێی تازە هاوسەرگیریان کردووە و ئامۆزاکەشم کەس نازانێت بیر لە چی دەکاتەوە وەک ئەوەی کەسایەتییەک بێت لە هاری پۆتەر
سەیری کاتژمێرم کرد وابزانم بەپێی پێویست دانیشتم تۆزێکی تر دەست ئەکەم بە ئارەق کردنەوە... لێوم پاک کردەوە و هەستام
" من دەڕۆم" ... بە هێمنی وتم و هەستام بەڵام باپیرەم کەوچکەکەی بە توندی کێشا بە مێزەکەدا و هەموویان لايان كردەوە
VOUS LISEZ
Psychopath || B.BH ✔️
Fanfictionبێگومان هەموومان دەربارەی ترس و فۆبیامان بیستووە،نەخۆشی دەروونی~ لەناو کۆمەڵگادا بڵاوە ئەوەشی کە نازانێت بەرزترین پلەکانی ترسە ئەو هەستکردن بە شەرمەزاری و کەمییەی کە بۆت دروست دەبێت لە نەخۆشییەکە خراپترە ئەو کاتە ئاسانترین ڕێگا دەگریتەبەر ئەویش تەنه...