- ببورن گەر هەڵەی ڕێزمانی یان ڕێنوسیم هەیە -Pov Ah Yeong
" یارمەتیم بدە بۆ ئەوەی ترسی ماچکردن تێ بپەڕێنم " بە پاڕانەوە وتی و چاوەکانم بە تەواوەتی کرایەوە ئەمە مانای ئەوەیەکە جارێکی تر لێوەکانمان بەر یەکدەکەوێت بە شۆکەوە سەیرم کرد
" مەحاڵە " وتم و بە تەواوەتی ڕەتمکردەوە و هەستام بەڵام دەستی گرتم و لێوی لار کردەوە بۆ خوارەوە ناتوانم داواکاریەکی ئەم مرۆڤە قشتە ڕەتبکەمەوە هەرچەند سەیری دەم و چاوی دەکەم..
یۆنگ ئاه وەرەوە سەر خۆت ئەوباسی ماچکردن دەکات .. سەرم بە مانای نەخێر جوڵاند
"بۆچی ؟ " بە دەنگێکی کز وتی و دڵم بۆی لەرزی بەڵام دەرمنەخست لە کۆتاییدا ئەو پیاوێکە وە لەوانەیە بە تاو بڵێ وەک چۆن بۆ سیسەمەکە پێی وت
" هەوڵ مەدە " بە هاوار وتم و بەپەلە چوومە سەرەوە بۆ ژوورەکەی خۆم دەزانم گەر یەک خولەکی تر لێرە بمێنمەوە ڕازی دەبم ...
ماڵی بچکۆلانەکەم کردەوە و هێنامە دەرەوە و هەڵمگرت خستمە سەر کۆشم و خەیاڵم ڕۆشت .. چی ڕوودەدات گەر ئەو زاڵ بوو بەسەر ترسی ماچکردنەکەیدا ڕۆژێک لە ڕۆژان ؟ .. خێرا دەچێت بۆلای هارا ؟ ..
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و پاڵکەوتم لەسەر سیسەمەک هەوڵ دەدەم بخەوم .. دوای ماوەیەک تەقەی لە دەرگاکە دا بەڵام من پشتگوێم خست دووبارە بەردەوام بوو
وەک کەسێک خەریە دەکەوێتە خوارەوە و دەستی بە تەختەیەکەوە گرتووە و یەک یەک پەنجەکانی بەر دەبن گەر خۆم بخەمە شوێنی ئەو کەسە ئێستا من تەنها بە پەنجە توتەکەم خۆم دەگرم ...
بەیانی هەستام لە خەو و نەمبینی .. ڕۆشتم بۆ کۆمپانیاکە و بینیم لەسەر کورسیەکەی من دانیشتووە لە پشت مێزەکەمەوە و سەیری هەندێک فایل دەکات .. بە زەردەخەنەیەکەوە سەیری کردم و دەمی هەمووان کەوتە خوارەوە لە شۆکدا
" ئەمە فەرمانێکە لە سەرۆکی کارکردنەکەتەوە دەبێت جێ بەجێی بکەی ... یان دەرتدەکەم " وتی و هەوڵیدا خۆی جدی دەربخات پاڵم پێوەنا و خستمە خوارەوە لەسەر کورسیەکە و دانیشتم و دەستم کرد بە کارکردن بە لای چاوم سەیرم کرد و پشتگوێم خست .. هەستا ڕۆشتە دەرەوە
لەگەڵ ئەو لە دەرگاکە ڕۆشتە دەرەوە هەموویان ڕایان کرد بۆلای من پرسیار دەکەن کە چی ڕوویدا و وەک هەموو جارێک درۆیەکم کرد ... بە درێژایی ڕۆژ هەوڵیدا بەرتیلم بداتێ بە هەموو جۆرەکان و وایکرد کە هەمووان قسە دەربارەمان بکەن بەڵام باش بوو کە تەنها دەیانوت وەرگێڕێک بەرامبەر سەرۆکەکەی دەوەستێتەوە چونکە دەزانن کە ئەو هاوسەرگیری کردووە
YOU ARE READING
Psychopath || B.BH ✔️
Fanfictionبێگومان هەموومان دەربارەی ترس و فۆبیامان بیستووە،نەخۆشی دەروونی~ لەناو کۆمەڵگادا بڵاوە ئەوەشی کە نازانێت بەرزترین پلەکانی ترسە ئەو هەستکردن بە شەرمەزاری و کەمییەی کە بۆت دروست دەبێت لە نەخۆشییەکە خراپترە ئەو کاتە ئاسانترین ڕێگا دەگریتەبەر ئەویش تەنه...