کاتێکی خۆش ❤️———————————
بۆ ماوەیەک لە شوێنی خۆی سڕ دەبێت و یۆنگ ئاه دەستی دەخاتە سەر دەمی
سەیارەکە دەڕوات دوای ئەوەی کارەکەی تەواو بوو و هەردووکیان ڕادەکەن بۆلای هارا بێکھیۆن لەپاڵیدا دادەنیشێت و سەری دەخاتە سەر کۆشی .. هەردوو دەستی دەلەرزن و ناتوانێت یەک پیت لە لێوەکانی بهێنێتە دەرەوە تا دڵنیا ببێتەوە کە باشە و یۆنگ ئاه لەجیاتی ئەو کارەکەی ئەنجامدا و پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە کرد
" هارا تۆ باشیت ؟ " یۆنگ ئاه وتی و بە هێواشی دەیکێشا بە ڕوومەتیدا تا چاوەکانی بکاتەوە .. بێکھیۆن کەمێک بەرزی دەکاتەوە تا سەری نزیک سەری هارا ببێتەوە
" کێ وات لێدەکات .. پێم بڵێ و ناهێڵم چیتر بژی " بە دەنگێکی لەورزیو وتی و هارا بە هێواشی دەستی خستە سەر ڕوومەتی و دوای ئەوە لەهۆش خۆی چوو .. بێکھیۆن بە توندی باوەشی پیادا کرد و فرمێسکەکان لە چاوی دەکەوتنە خوارەوە
یۆنگ ئاه لە دوورەوە لێیان دەوەستێت و دەپاڕێتەوە لە ناخیدا کە یەکێک بێت و ڕزگاری بکات دووری بخاتەوە لێرە تا ئەوان نەهێڵێت لەبەرچاوی
هەندێک کارمەند لەوێوە دەڕۆن و توشی شۆک دەبن لەو دیمەنە دەیبینن ناتوانن پرسیار لە سەرۆک بکەن چی بووە و چونکە یۆنگ ئاه بە تەنها وەستاوە تاکە هۆکارە بۆ ئاودانی دڵیان بە وەڵامی پرسیارەکانیان
" چی بووە ؟ " یەکێکیان بە دەنگێکی نزم وتی و یۆنگ ئاه تاڵێک قژی گێڕایەوە پشتی گوێی و بەبێ هیچ هەستێک سەیری کرد
" ڕووداوی هاتوچۆ " بە هێمنی وتی و ئەو پرسیارە دووبارە کرایەوە لێی لە کۆمەڵە کەسێکی جیاوازەوە
" سەیارەی فریاگوزاری خێرا لەکوێیە بۆچی هێشتا نەگەشتووە " بێکھیۆن هاواری کرد و یۆنگ ئاه ڕاچڵەکی لە خەیاڵەکانی و چاوەکانی ناچاریان کرد بە بینینی دووبارەی ئەو دیمەنە
" پەیوەندیم پێوە کردن ".. بەمزوانە دەگەن " بە هێمنی وتی و دەستێک بەو شانی کەوت نەرمتر لە لۆکە و یەکسەر ئارامی کردەوە
چاوەکانی دادەخات بێ بیرکردنەوە لە خاوەنەکەی چونکە ئەو گەرمییەی دەیبەخشێت نامۆ نییە و مرۆڤ هەڵە ناکات لە ناسینەوەی
" گوێم لێبوو چی ڕوویداوە " بە دەنگێکی نەرم وتی و پێش ئەوەی یۆنگ ئاه هیچ بڵێت سەیارەی فریاگوزاری خێرا گەیشت
هێشتا ئاوات دەخوازێت کە بێکھیۆن هارا بە تەنها بنێرێت .. دەگەڕێتەوە بۆلای و پێکەوە دەگەڕێنەوە ماڵەوە چونکە بەڵێنی پێداوە
KAMU SEDANG MEMBACA
Psychopath || B.BH ✔️
Fiksi Penggemarبێگومان هەموومان دەربارەی ترس و فۆبیامان بیستووە،نەخۆشی دەروونی~ لەناو کۆمەڵگادا بڵاوە ئەوەشی کە نازانێت بەرزترین پلەکانی ترسە ئەو هەستکردن بە شەرمەزاری و کەمییەی کە بۆت دروست دەبێت لە نەخۆشییەکە خراپترە ئەو کاتە ئاسانترین ڕێگا دەگریتەبەر ئەویش تەنه...