Pov ah yeongحاڵی باش نییە بە گرانی ھەناسە دەدات من چیم لێ کردووە .. کۆتا ئەگەر دامنابوو ئەوەبوو ئەو ھەموو ماوەیە چاوەڕوانم بێت بەڵام ھەڵەی من نییە .. چی دەکرد گەر من نەڕۆشتمایە خۆی دەکوشت لە سەرمادا ؟
تاو لەگەڵ من بوو گەر لەگەڵ بێکھیۆن بوایە نەیدەھێشێت کارێکی گەمژانە بکات بەم شێوەیە ... دەستێکم لەسەر سوکانەکەیە و دەستەکەی ترم لەسەر ناوچاوی .. پلای گەرمی زۆر بەرزە
بردمەوە ماڵەوە و یارمەتیمدا تا بڕواتە ژوورەکەی خۆی .. ھەستم بە قورسیەکەی نەکرد چونکە بەخەبەر بوو و سەیری دەکردم .. ھیچ ڕێگایەک نییە بۆ ھاتنە دەرەوە لە لمی جوڵاو جگە وەرگرتنی یارمەتی
لەم کاتەدا چاڵەکە زۆر قوڵە لە سروشتییەکە بە ڕادەیەک ناتوانم بێمە دەرەوە ھەرچەندە تاوم لەگەڵە .. لەوانەیە پێشتر بە شێوەیەکی باش نواندنم کردبێت بەڵام دڵم زۆر ئازاری ھەبوو کە درۆم کرد
بەڵام ئەو بەڕاستی لە کۆتا گۆشەی دڵمدایە چونکە دەتوانێت لە ھەموو شوێنێکی بێت بە کورتیەکەی خاوەنی دڵمە ~
لەسەر سیسەمەکە دامنا و بە توندی دەستی پێوە گرتم کاتێک چاوی داخراو بوو .. ویستم ھەستمەوە بەڵام بە توندتر دەستی پێوە گرتم .. بۆ کۆتا جار گوێ بە مێشکم نادەم و دوای ویستی دڵم دەکەوم سەرم بە سنگییەوەنا و گوێم لە دەنگی ترپەی دڵی دەگرت ...
دەستم بەر ملی کەوت و بە ھۆش خۆم ھاتمەوە و خێرا ھەستام ئێستا کاتی ئەو شتانە نییە ئەو وەک ئاگر گەرمە .. دەبێت شتێک بکەم کەمێک فێنکی بکاتەوە
خاولییەکم ھێنا و بە ئاوی سارد تەڕم کرد و ھێنام بە دەستیدا و دواتر کراسەکەیم کردەوەتا سنگی فێنک بکەمەوە .. خەریک بوو دڵم جێمبھێڵێت ھەست دەکەم لە شوێنی خۆی دێتە دەرەوە
جارێکی تر خاولییەکەم تەڕکرد و خستمە سەر ناوچەوانی ... لە لای دەست شۆرەکە ھەندێک دەرمانم دۆزییەوە و گەڕام بەدوای ئازار شکێندا
لە کۆتاییدا دۆزیمەوە گەڕامەوە بۆلای و ھەڵمساند تا حەبەکە بخوات ترسام بخنکێت پێی بەڵام ئەوەندە ھۆشی بە خۆی ھەبوو بە ئاوەکەوە قوتیدا .. بەدرێژایی شەو لەگەڵی بووم دانیشتبووم یاریم بە قژی دەکرد ، دەستم گرت و بۆ ماوەیەک خەوتم .. خەبەرم بوویەوە و بیرم لەوە کردەوە کە ھەستا ببینێت من لێرەم بەڵام ھێشتا خەوتووە .. دەستم خستە سەر ناوچەوانی گەرمییەکەی ئاسایی بۆتەوە ..ویستم دەستم بگێڕمەوە دواوە بەڵام تەنانەت دەستم گوێم پێنادات و دەیەوێت لەو نزیک بێت .. دەمەوێت بۆ کاتێکی زیاتر لەگەڵی بمێنمەوە .. ئەمڕۆ ناتوانم سەردانی خێزانەکەم بکەم بەھۆی ئەو
ESTÁS LEYENDO
Psychopath || B.BH ✔️
Fanficبێگومان هەموومان دەربارەی ترس و فۆبیامان بیستووە،نەخۆشی دەروونی~ لەناو کۆمەڵگادا بڵاوە ئەوەشی کە نازانێت بەرزترین پلەکانی ترسە ئەو هەستکردن بە شەرمەزاری و کەمییەی کە بۆت دروست دەبێت لە نەخۆشییەکە خراپترە ئەو کاتە ئاسانترین ڕێگا دەگریتەبەر ئەویش تەنه...