Chapter 46

893 169 70
                                    


ئەم ماوەیە دیارنەماوم خۆشم دەزانم 🌚💔

با زۆر نەڵێم ھەست دەکەم لێم دەدەن پیاوانە ڤۆتی خۆتان بکەن بەس خۆ ئەگەر کۆمێنتیش بکە  زۆر شاز دەبێ 😁

Enjoy 😉

———————————————

POV Ah yeong

ئەمە ھەمان ئازارە کە ھەستم پێکرد کاتێک ھەواڵی مردنەکەیم پێ گەیشت

تێناگەم کەمێک پێش ئێستا چێ ڕوویدا .. کەسێکی ڕاستی بوو ئەوە خەیاڵ نەبوو

قسەم لەگەڵ کرد .. جۆنگ ئینیش ئەوی بینی من خەون نابینم .. ئەو بیۆن بێکھیۆن بوو

مەحاڵە یەکێک بێت ھاوشێوەی ئەو .. چونکە تەنانەت گەر ھەمان شێوە و ڕووخساریان ھەبێت مەحاڵە ھەمان دەنگیان ھەبێت .. ئەو دەنگەی مێشکی پێ لەدەست دام .. ھەمان ئەو باوەشە گەرمەی نابێت کە کۆچم پێ دەکات بۆ جیھانێک تەنھا ئێمە لێ بێت ... مەحاڵە دڵی ئاشقێک ھەڵە بکات لە ناسینەوەی ئەو کەسەی دڵی بۆی لێی داوە و ھێشتا بۆی لێدەدات~

فرمێسکەکانم وشک بوونەوە و سەیری بۆشاییم دەکرد..

" یۆنگ بڕۆین بۆ نەخۆشخانە ؟ " جۆنگ ئین بە نیگەرانییەوە وتی و بە ھێواشی ڕووم تێکرد

" وادەزنیت من شێتم ؟ " وتم کاتێک برۆم گرژ کرد

" ھاوسەرەکەم گەڕایەوە بۆ ژیان " لەژێر لێوەوە وتم و خێرا بەرز بوومەوە و لە چێشتخانەکە ھاتمە دەرەوە بەڵکو بتوانم دوای بکەوم بەڵام بوونی نەبوو .. بەملا و بەولادا تەماشام دەکرد بێ سوود ... تەنھا لەو شەقامە قەرەباڵخەدا ڕادەکەم بەدوایدا دەگەڕێم بە چاوەکانم ... دووبارە خۆم دەدۆزمەوە کەوتومەتە سەر زەوی بەبێ ھێزی کاتێک جۆنگ ئینم لەگەڵە

ھەفتەیەک ڕۆشت و باری دەروونیم بە تەواوی تێکچوو ... جۆریک دەرمان دەخۆم وام لێدەکات ھەست بە خەواڵوویی بکەم .. تاکە ھیوام ئێستا ئیرینە چونکە زۆر نزیکە لە تای .. دەڵێت کە بێکھیۆن مردووە و ھەر کاتێک ناوی بھێنن لەبەردەم تای فرمێسک بە چاویدا دێتە خوارەوە .. خەریکە باوەڕ دەھێنم کە ھەموو ئەوەی بینیم خەیاڵی ناو مێشکی خۆم بووە و ئەو پیاوە ئەو نەبووە وەک چۆن جۆنگ ئین پێی وتم

بە بێزاری لە چێشتخانەکە کار دەکەم گەڕامەوە بۆ ئەو کچە خەمبارە بێ چارەیەی دوو ساڵ لەمەوبەر لەسەری بووم .. جۆنگ ئین ھەموو ھەوڵی دەدات یارمەتیم بدات بەڵام من توانای ھیچم نییە ... من تەنھا ئەوەندە ئازارم زۆرە دڵخۆشی لە بێ ھۆشی و خەوتندا دەبینمەوە

لەو باخچەیە دانیشتم لەگەڵ جۆنگ ئین ئەو وێنانەی بێکھیۆنم پێ پیشاندا کە لای خۆم ھەڵمگرتووە ... بەسوود بوو لە کوژاندنەوەی ئاگری دووری ئەو .. ھەموو شەوێک پێش خەوتن سەیری دەکەم بەھیوای ئەوەی لە خەونمدا بیبینم

 Psychopath || B.BH ✔️Where stories live. Discover now