Chapter 60

1K 187 300
                                    



سڵاو ئەستێرەکانم ✨

ئەم بەشە زۆر ماندووی کردم ھیوادارم بەدڵتان بێت

کاتێکی خۆش ♥️

。☆✼★━━━━━━━━━━━━★✼☆。

Young Ah's POV

لە نزیک دەرگاکە وەستام و چاودێری ڕووخساریم دەکرد کە گەشاوەتەوە بە بینینی منداڵەکەم، بە جۆرێک یاری بۆ دەکات وەک ئەوەی ئەو کوڕەزایەی بێت کە ھەرگیز بەبێ ئەو ئارام ناگرێت ھەرچەندە ئەمە یەکەم دیداری نێوانیانە.. بچکۆلانەکەشم بە پاکی بۆیان پێدەکەنێت لە بێ ئاگاییدا لەو ھەموو خەمبارییەی ئەو دووانە ھێناویانەتە ژیانمانەوە.

بە ھۆی ئەو دووانەوە من ڕۆژانێکی ڕەش ژیام کە تێیدا ڕقم لە منداڵەکەم دەبوویەوە، دەمویست لەناوی ببەم و بڕۆم بۆلای بێکھیۆن لە ئاسماندا بێ ئەوەی ئاگاداری ئەوەبم کە بۆ ھەمیشە لێم دوور دەبێت گەر ئەو کارە بکەم.

دوورکەوتنەوەم لە ئەو خەمێک بوو چاوەکانی کوێر کردم لە ئەنجامدا لە کاتی سکپڕیمدا تەندروستی خۆمم پشگوێخست وە ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر بێکی بچووک جێھێشت و ئێستا کێشەی کەم خوێنی ھەیە و ئەوەش بەھۆی ئەو دووانەوەیە..

وە گەر ویستی خودا بە ڕێکەوت باوکی نەھێنایەتەوە ڕێگەمان منداڵەکەم بە بێ باوکی ژیانی بەسەر دەبرد...

تێگەیشتم کە ھەوڵە بێ ئامانجەکانم لە ڕابردوودا بێ سوود بوون چونکە گەر من ئەم جیھانەم بەجێ بھێشتایە ھەرگیز جارێکی دی بە دیدەنی شاد نەدەبوومەوە و ھەموو قوربانییەکانم لەگەڵ بای شەماڵدا دەڕۆیشتن..

تەنھا بەھۆی ئەو دووانەوە..

وێنەکەیان شێوا لەپێش چاوم بەھۆی ئەو فرمێسکانەی چاوەکانمیان پڕکرد، شکانەوەی وێنەکەین لە مێشکمدا وەک دوو تارمایی دەرکەوت کە ھەوڵ دەدەن منداڵەکەم لەگەڵ خۆیان بەرەو ئاسمان ببەن.

دەنگی ھەناسەدانم لەناو سنگمدا دەنگی دەدایەوە و پەنجەکانم نوشتاندەوە لەنێو لەپی دەستمدا و بە توندی قاچەکانم لەسەر زەوی چەسپاند.. بە ڕادەیەک جەستەم گرژ بووبوو پێش ئەوەی بگەمە لایان سەرنجیانم ڕاکێشا، بە گریانەوە منداڵەکان لە باوەشیاندا ڕفاند.

" ئەمە منداڵی ھاوسەرە کۆچکردووەکەمە بیۆن بێکھیۆن، ھەمان ناوی ئەوم لێناوەتەوە و تەمەنی دوو ساڵە.. "

ئەو فرمێسکانەم ئازاد کرد کە بەرچاویان لێڵ کردبووم تاوەکو بتوانم ئەو ئازارەیان پێ بگەیەنم کە بە ھەردووکیانەوە لە ناخی مندا ڕواندوویانە.

 Psychopath || B.BH ✔️Where stories live. Discover now