ببورن بۆ دواکەوتنم وە ھەروەھا ئەم بەشە کورتە 😅*ڤۆت*
*کۆمێنت*
*کۆمێنت لەنێوان دێڕەکان*
*کاتێکی خۆش بۆ ھەمووان💝*
——————————————————
ناچار دەبن لە باوکی یۆنگ ئاھ بپاڕێنەوە تا چاو پێکەوتنێک ڕێک بخەن لەگەڵ خێزانی بێکھیۆن چونکە ئێستا پەیوەندییەکەیان بە تەواوەتی ڕاستەقینەیە و ھیچ ڕێگایەک نییە بۆ خۆشاردنەوە .. بەیانی ھەڵدەبژێرن بۆ چاوپێکەوتن و یەکترناسین بەڵام تەنھا دایکی یۆنگ ئاھ دێت چونکە باوکی شەرم دەکات لە سەیرکردنی ئەوان و قسەکردن لەگەڵیان .. ھەروەھا چانیۆل دێت کە دایکی پێی ڕادەگەێنێت
" ھاوسەرەکەم نەیتوانی بێت بە ھۆی کارەوە " دایکی یۆنگ ئاھ بە شڵەژاوی وتی چونکە ئاگاداری ھەموو شتێکە .. کاتێک ھەمووان سەرقاڵی نان خواردن بوون چانیۆل ھات و خەندە لەسەر لێوەکانی بوو .. ھەریەک لە بێکھیۆن و یۆنگ ئاھ و باپیرە ناڕازی بوون بە ئامادەبوونی ئەو
" چی دەکەیت لێرە " بێکھیۆن بە بێزاری وتی و ئەو بە خەندەوە دەستی خستە سەر شانی
" ئامۆزا گیان چۆن دەرفەتی ناسینی خێزانی ھاوسەرەکەت لەدەست دەدەم " چانیۆل بە گاڵتەوە وتی و باپیرە پێی وت کە قسەی زیادە نەکات و لە جێگای خۆی دابنیشێت
" باوکت نابینم ؟ " چانیۆل بە مەبەستەوە قسەکانی ڕووکردە یۆنگ ئاھ و ئەو بە ناچاری زەردەخەنەی بۆ کرد
" سەرقاڵ بوو " بە ساردی وەڵامی دایەوە و لە بەرامبەردا پاڵی دایەوە بە کورسیەکەوە و ھێشتا خەندەی دەکرد
" دەتانزانی کە پێشتر باوکی شوفێر بووە لە کۆمپانیاکەمان ؟ " چانیۆل بە سەرسوڕماێکی ساختەوە وتی و ھەموویان سەیری یۆنگ ئاھ یان کرد ... و ئەو بەپێی توانا ھەوڵیدا توڕەیی پێوە دیارنەبێت
" ئم .. ئەمە ڕاستە " یۆنگ ئاھ بە خەندەوە وەڵامی دایەوە و زەردەخەنەکەی چانیۆل گەورەتر بوو
" بەڵام لەناکاو لە کۆمپانیا دیارنەما ! " چانیۆل دووبارە بە ھەمان شێوە وتییەوە و کەمێک وەستا پێش ئەوەی بپرسێت " دەبێت ھۆکارەکەی چی بووبێت ؟!" باپیرە بە توڕەییەوە سەیری کرد و بە بێدەنگی دەستی کرد بە نان خواردن .. دایکی یۆنگ ئاھ لەگەڵ دایک و باوک و باپیری بێکھیۆن لە ژووری دانیشتن دانیشت لە کاتێکدا تای یۆنگ ئاھی بێزار دەکرد .. چانیۆل بەرامبەر دەرگای ژووری تای وەستا و یۆنگ ئاھی بانگ کرد
Pov yeong ah
تای ناوەستێت لە باسکردنی ئیرین کە دوێنێ چەند جوان و شاز بووە تەنانەت ناوی ناوە ھاوسەرەکەم ، چ جۆرە پیاوێکە .. بۆ جاری دووھەم کارێکی باشم کرد بون سوک و جۆن سو م پێکەوە کۆکردەوە و ئێستا تای و ئیرین لێک نزیک دەکەمەوە ... زۆر جوان دەبن پێکەوە ، کەسێک بانگی کردم و لامکردەوە .. لەو کاتەوەی ھاتووە ئاماژە بۆ شتێک دەکات دەربارەی باوکم بەڵام ھیچی لێ تێنەگەیشتم .. قژی تای بژ کردەوە و دواتر سەیری کردم .
![](https://img.wattpad.com/cover/116699828-288-k154339.jpg)
CITEȘTI
Psychopath || B.BH ✔️
Fanfictionبێگومان هەموومان دەربارەی ترس و فۆبیامان بیستووە،نەخۆشی دەروونی~ لەناو کۆمەڵگادا بڵاوە ئەوەشی کە نازانێت بەرزترین پلەکانی ترسە ئەو هەستکردن بە شەرمەزاری و کەمییەی کە بۆت دروست دەبێت لە نەخۆشییەکە خراپترە ئەو کاتە ئاسانترین ڕێگا دەگریتەبەر ئەویش تەنه...