Pov baekhyunبۆ ماوەیەکی درێژ سەیری چاوی یەکترمان کرد بە سەرسوڕمانەوە سەیرم دەکات .. دەتوانم کە بزانم بیر لە چی دەکاتەوە ئێستا وادەزانێت کە تەنها گاڵتەیەکی منداڵانەیە وەک ئەو کاتەی کە ڕاستییەکەی هیون م پێوت بەڵام ئەڵقەکەی ناودەستم دەریدەخات کە من گاڵتە ناکەم .. بە توندی چاوەکانی داخست .. گازم لە لێوم گرت و ئەڵقەکەم هێنایە خوارەوە ئۆف ئێستا گاڵتەم پێدەکات .. چاوەکانی کردەوە و بە بێدەنگی سەیری کردم .. لەپڕ بە دەنگی بەرز پێکەنی و کێشای بە شانمدا
"هههه تۆ هههههه خەریک بوو باوەڕت پێبکەم .. هههه ئەم دەم و چاوە جدییەت لێنایەت لایبە لەسەر دەم و چاوت" . یۆنگ ئاە بە گاڵتەوە وتی و بە دەنگێکی بەرزتر پێکەنی و فرمێسکەکانی دەسڕی
"یاا بۆچی قسەکانی من بە ڕاستی وەرناگیت؟ .. مەبەستم ئەوەیە کە وتم ... گاڵتە ناکەم" بە هاوار وتم و وەستا لە پێکەنین و دەستی خستە سەر شانم
"هههه وادەزانیت هاوسەرگیری کردن یاری منداڵانە؟" یۆنگ ئاە بە گاڵتەوە وتی و لای کردەوە بۆ دواوە کە گوێمان لە دەنگی سەیارەیەک بوو ... تاو ە چۆن زانی کە من لێرەم؟
"ئەوە برا گەورەکەت هات" یۆنگ ئاە بە زەردەخەنەیەک وتی و ئاماژەی بۆ کرد تاوەکو نزیک بێتەوە بە توڕەییەوە هاتە پێشەوە منیش لە ترسدا وردە وردە دەچوومە دواوە بە گوێم ڕایکێشام تا لای سەیارەکە
"یاا بەرمدە .. ئازارم دەدەیت .. چۆن هێرش دەکەیتە سەر سەرۆکەکەت؟ دەتەوێت دەربکرێیت؟" بە هاوار وتم و دەکێشم بە دەستیدا تا گوێچکەم بەربدات .. تاو لای کردەوە و سەیری یۆنگ ئاەی کرد
"سوپاس بۆ ئەوەی لەگەڵی بوویت" تاو بە هێمنی وتی و دانەویەوە .. ئۆف ئێستە وادەزانێت من بەڕاستی منداڵم
End pov
کە تاو سەیارەکەی داگرساند یۆنگ ئاە هەستی کرد کە شتێک لە دەستیدایە .. سەیری دەستی کرد بیریکەوتەوە کە ئەڵقەکەی نەداوەتەوە بە بێکھیۆن .. ڕایکرد بە دوایاندا و هاواری کرد
"یاا پشیلەکە .. برا گەورەکەی سەیارەکە بوەستێنە" هاواری کرد و بە خێرایی ڕایدەکرد تا هەناسەی لێبڕا وە لە بەدبەختی یۆنگ ئاەدا کەس گوێی لێنەبوو بۆیە وەستا لە ڕاکردن
"چۆن شتێکی ئاوا بەنرخی لەبیردەچێت؟ .. دەبێت بۆی بەرمەوە" بە دەنگی بەرز بیری کردەوە و سەیری پاکەتەکەی کرد
تەکسیەک دەگرێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئوتێلەکە .. لە ئوتێلەکە گەڕا بەدوایدا و پرسیاری لە کارمەندی پرسگەکە کرد بەڵام تەنانەت ناویشی نازانێت
![](https://img.wattpad.com/cover/116699828-288-k154339.jpg)
VOUS LISEZ
Psychopath || B.BH ✔️
Fanfictionبێگومان هەموومان دەربارەی ترس و فۆبیامان بیستووە،نەخۆشی دەروونی~ لەناو کۆمەڵگادا بڵاوە ئەوەشی کە نازانێت بەرزترین پلەکانی ترسە ئەو هەستکردن بە شەرمەزاری و کەمییەی کە بۆت دروست دەبێت لە نەخۆشییەکە خراپترە ئەو کاتە ئاسانترین ڕێگا دەگریتەبەر ئەویش تەنه...