Chapter 14

1.1K 182 51
                                    


Pov Chanyeol

ڕەنگی سپی بوو کە بەیەکەوە ئێمەی بینی وەک ئەوەی مێژوو خۆی بگێڕێتەوە لەگەڵ دەستکارییەکی سەرەکی لە پاڵەوانەکانی ڕووداوەکە پاڵەوانی دووەم جێی پاڵەوانی یەکەمی گرتۆتەوە .. یان هاوسەرەکەی گەمژەیە یان زۆری خۆشدەوێت .. هەڵسوکەوتێی جوانی کرد بەلای منەوە کاتێک ئاوەکەی کرد بە دەم و چاویدا .. ئەوە دوای کەوت ؟

" تەنها بێکھیۆن ناڕازییە کێشە نییە " بە ساردی وتم و لە لاوە زەردەخەنەیەکم کرد و سەیری هارا م کرد .. هەمان ئەو پرسیارانەیان کرد کە لە هاوسەری ئامۆزا خۆشەویستەکەم کرا و هارا بە شێوەیەکی جوان وەڵامی هەمووی دایەوە ..

دوای ماوەیەک ئەو منداڵە نازدارە هاتەوە و لە شوێنی خۆی دانیشت .. خەمبار دیارە و تۆزێک لەمەوپێش توڕە بوو چی ڕوویدا ؟ زۆر بەپەرۆشم بۆ ئەوەی بزانم .. ئیتر بە پاڕانەوە سەیری هارای نەکرد تەنها سەیری قاپەکەی دەکرد

" کچێکی جوان و زیرەک و تێگەیشتووە زۆر گونجاوە بۆ ئەوەی ببێت بە ئەندامێکی ئەم خێزانە " دایکم بە دڵخۆشییەوە وتی .. بەپەلە سەرم بەرز کردەوە سەیری ئامۆزا بکەم بەڵام هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو

" ئەمە تەنها گاڵتەیەکی بێ مانایە .. کچێکی وەک ئەمە تەنانەت شایەنی ئەوە نییە لەسەر ئەم مێزە دابنیشێت " پیرە پیاوەکە وتی و کێشای بە مێزەکەدا و هارا سەری داخست

" جارێکی تر نەیەیتەوە بۆ ئێرە .. هەروەها تۆش جێگات نییە لێرە فەرمانەکانی منت پێشێل کرد و لێی جیانەبوویتەوە " باپیرە بە توڕەیی وتی و هەستا لەسەر نان خواردنەکە .. نەگۆڕاوە تاکە خەمی ئاسودەیی نەوە نازدارەکەیەتی .. بێکھیۆنیش هەستا و ڕۆشت و دایکی دوای کەوت

" گوێ بە قسەکانی مەدە ئەو هەمیشە وایە " دایکم وتی و ویستی دڵنەوایی بداتەوە .. دەستیم گرت و لەگڵ خۆمدا هەڵمساند بە هەنگاوی قورس دوام کەوت بە نزیکەیی بە هۆی منەوە دەجوڵێت چونکە ڕایدەکێشم نەک دەستی بگرم .. وەستام و لام کردەوە و سەیریم کرد

" تەنانەت گەر تۆ واز لە من بهێنیت جێگاکەم لەپاڵ بێکھیۆن بۆ هەتا هەتایە لە دەست دا " هارا بە دەنگێکی لەرزیو وتی و چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک .. بە توندی دەستیم گرت و برۆم گرژ کرد

" نەکەیت لەبەر چاوی من بگریت " بە توڕەیی وتم

" کۆتایت بە ژیانم هێنا .. ڕقم لێتە " هارا بە هاوار وتی و بەبێ هیچ هەست دەربڕینێک یان کاردانەوەیەک لە شوێنی خۆم وەستام

" زۆر هەوڵمدا بۆ ئەوەی هەڵە نەکەم .. دەزانم گەر لەگەڵ تۆ لە یەک ماڵدا بم دەخنکێم .. بۆیە بهێڵە بڕۆم " وتی و ڕێگام بۆ کردەوە بۆ ئەوەی بڕوات

 Psychopath || B.BH ✔️Unde poveștirile trăiesc. Descoperă acum