کاتێکی خۆش بۆ ھەمووان 💚_________
Pov ah yeong
دیزاینی ماڵەکە خەیاڵییە زۆر خۆشە دیکۆرێکی ڕاقی و سەقف و سورەیای کریستاڵی بە وردی سەیری ماڵەکەم دەکرد تابلۆی هونەری گران بەها هەڵواسراوە لە هەموو شوێنێک .. بەڕاستی کۆشکێکی شاهانەیە
من لێرە دەژیم؟ .. خەریکە وەک خەونی لێ دێت لەبەردەم ژن و پیاوێکدا وەستاین تەمەنیان لە ٥٠ ساڵ دەچێت
"ئەوانە دایک و باوکی منـن" بەهێمنی وتی و منییش دانەویمەوە و سڵاوم لێکردن
"سڵاو من یۆنگ ئاە م" بەشڵەژاوی وتم و هەوڵمدا کە زەردەخەنەیەکی نچووک بکەم
"جوان دیاریت" دایکی وتی و لەسەرەوە بۆ خوارەوە سەیری کردم وابزانم لە من ڕازیییە
"فەرموو خێزانەکە چاوەڕێتانە" دایکی وتی و منیش بەهێواشی دوای کەوتم بە قورسی دەتوانم هەنگاو بنێم زۆر دەترسم
چوینە هۆڵێکەوە ۷ کەس لەسەر مێزێکی گەورە دانیشتوون و لەسەرەوەی مێزەکە پیاوێکی پیر دانیشتوە بەدڵنیاییەوە باپیریەتی
زۆر ترسناکە ژنەکەی لە پاڵیدا دادەنیشێت و دوو کورسی لەدەستە ڕاستییەوە خاڵییە .. خەبەرم بوویەوە لە خەیاڵم وە هەموویان سەیری منیان دەکرد ئاوات دەخوازم کە نان خواردنەکە بە باشی کۆتایی بێت ... ڕیزێک لە خزمەتکارەکان خواردنیان هێنا و ئێمەش هێشتا لەپاڵ مێزەکەدا وەستاوین ... وااااو وا هەست دەکەم شازادەیەکی کتێبەکانم
"نزیکبنەوە" باپیری وتی و بێکھیۆن لەپاڵی دانیشت و منیش لەپاڵی بێکھیۆن دانیشتم
"بە دایک و باوکمم ناساندی .. ئەمە باپیرمە ئەوەی پاڵی داپیرەمە .. مامم و هاوسەرەکەی .. مامە بچووکەکەم ... ئەمەش" پشیلەکە وتی و بە هەموویانی ناساندم بەڵام لەپڕ یەکێک قسەکانی بە بێکھیۆن بڕی
"من تایهیۆنگ م بچووکترین ئەندامی خێزانەکەم و بەدڵنیایی لە هەموویان قۆزترم دڵخۆش بووم بە ناسینت براژنەکەم" وتی و زۆر هاروهاج و خوێن شیرین دیارە وابزانم زۆر بەیەکەوە ڕێکدەکەوین
"هەروەها منیش" وتم و بۆ یەکەم جار لە هاتنە ژوورەوەم زەردەخەنەیەکی ڕاستەقینەم کرد
"تۆ زۆر جوانی" .. بە زەردەخەنەیەکەوە وتی و منیش سەرم داخست چونکە شەرمم دەکرد
"ئەمەش چانیۆڵی ئامۆزامە" .. بێکھیۆن وتی و ئاماژەی بۆ ئەو کەسە کرد کە لەپاڵ براکەی دانیشتووە .. سەیرمان دەکات و بە ساردی سڵاومان لێدەکات وەک ئەوەی کە زۆری لێکرابێت بۆ ئامادەبوون .. لەگەڵ لای کردەوە بۆلای ئێمە یەکسەر ناسیمەوە پیاوی دوکانەکەیە
YOU ARE READING
Psychopath || B.BH ✔️
Fanfictionبێگومان هەموومان دەربارەی ترس و فۆبیامان بیستووە،نەخۆشی دەروونی~ لەناو کۆمەڵگادا بڵاوە ئەوەشی کە نازانێت بەرزترین پلەکانی ترسە ئەو هەستکردن بە شەرمەزاری و کەمییەی کە بۆت دروست دەبێت لە نەخۆشییەکە خراپترە ئەو کاتە ئاسانترین ڕێگا دەگریتەبەر ئەویش تەنه...