Chapter 41

799 168 262
                                    


ئەم بەشە بە دوو ڕۆژ نوسراوە ھەرچەندە نەخۆش بووم
ـ شانازی بە خۆمەوە دەکەم 😁💪

بەڵام بەشەکە زۆر درێژ نییە داوای لێبووردن دەکەم بۆ ئەوەیان

تەنھا لە ئێستاوە بڕیاری ھیچ مەدەن ئەم چیرۆکە سوپرایزی زۆری تێدایە

کاتێکی خۆش بۆ ھەمووان 💖
.......................................................

Pov baekhyun

بەیانی ڕۆشتم بۆ ئینچۆن بەبێ تاو ، بۆ کۆبوونەوەی تایبەت بە پڕۆژەی ئەو ھاوینەھەوارە لەوێ دروست دەکرێت تا گفتوگۆ بکەین لەسەر پلانەکانی داھاتوو ... بیری یۆنگ ئاھ دەکەم تەنانەت کاتێک لەسەر مێزێک دانیشتووم لەگەڵ گرنگترین ئەو سەرۆک کۆمپانیایانەی کاریان لەگەڵ دەکەم .. ئەو کچە منی گۆڕیووە .. ھەندێک کات تەنانەت خۆم خۆم ناناسمەوە .. من تەنھا شێتی خۆشەویستی ئەوم ... خێرا لە کۆبوونەوەکە ھاتمە دەرەوە دوای تەواوبوونی .. ئێستا کاتژمێر سێی ئێوارەیە

کۆتا جێگا بۆی بڕۆم پێش گەڕانەوەم بۆ سیئۆل سەردان کردنی شوێنی ئەنجامدانی پڕۆژەکەیە .. ناچار نیم تا ئەو کارە بکەم بەڵام حەز دەکەم بەرجەستەبوونی کارەکانم ببینم بە چاوی خۆم .. لەگەڵ گەیشتنی من و پەیوەندیم بۆ ھات لە یۆنگەوە

" گوێت لە منە ؟ " بە ترسەوە وتم کە تا ماوەیەک ھیچی نەگوت و لە کۆتاییدا وەڵامی دایەوە

" خۆشمدەوێیت بێکھیۆن " وتی و کەمێک ئارام بوومەوە

" منیش تۆم خۆشدەوێت " .. چرکەیەک دوای دەرچوونی ئەو وشانە لەنێوان لێوەکانم و پەیوەندییەکەی داخستەوە ... ئەم کارەی کەمێک گومان لێکراو بوو پێشتر کاری لەو جۆرەی نەکردووە .. ئەو ھەستەی لە دەنگیدا شاردرابوویەوە ئاماژەی بۆ دڵخۆشی نەدەکرد بەڵام لەوانەیە  من بەو جۆرە خەیاڵم کردبێت ... بەردەوام بووم لە پاساو ھێنانەوە تا بە یەک خولەک نەفڕم بۆ ئەو جێگایەی ئەو لەخۆدەگرێت .. بەشێکی زۆری بیناکە تەواوبووە و کارێکی کەمی ماوە وە لە ئێستاوە دەتوانم بڵێم چەند سەرنج ڕاکێش دەردەچێت

" شایەنی ئەوەم ببم بە دیزاینەرێکی جیھانی " بە لوت بەرزییەوە وتم و سەرپەرشتیاری کارەکە کە لەگەڵم بوو وەڵامی دامەوە

" تۆ ئێستا وایت " بە خەندەیەکەوە وتی ، داوام لێکرد کەمێک ئاوم بۆ بھێنێت و بەناو بیناکەدا پیاسەم دەکرد تا لە وردەکاریەکان دڵنیاببمەوە .. وەستام کە دەنگێک لە مۆبایلەکەم ھات .. نامەیەک لە یۆنگ ئاھ .. چی ڕوودەدات ١٥ خولەک لەمەو بەر پەیوەندی کرد .. کردمەوە تا بیخوێنمەوە

' ببورە بێکھیۆن .. بەدوای من مەگەڕێ .. ھەرچەند ھەوڵمدا ژیان دژی ئێمەیە .. بەباشی بژی و بزانە کە لە بیرت ناکەم ، تۆش من لەبیر مەکە '

 Psychopath || B.BH ✔️Where stories live. Discover now