سڵاو ئەرێ چۆنن چۆن زۆر بیرم دەکردن ☹️
لە کۆتایی پارتەکە ھۆکاری دواکەوتنم وتووە و ھەروەھا سوپرایزێکم بۆتان ھەیە 😁*ڤۆت*
*کۆمێنت*
*کۆمێنت لەنێوان دێڕەکان*
کاتێکی خۆش بۆ ھەمووان❣️
—————————————
Pov yeong ah
بە وردی سەیری ئەو تێبینییە دەکەم کە لەسەر مێزەکەم جێیھێشتووە و دەنگێک پێم دەڵێت کە لەگەڵی بڕۆم بەڵام بڕیارمدا لە دژی بوەستم و نەڕۆشتم .. ئەو بە دڵنیایی ناڕوات لەبەر ھیچ ... ڕۆژێكی تری ناخۆش کۆتایی پێ ھات .. لەوانەیە کارێکی خراپم کردبێت لە ژیانی پێشومدا تا خودا ڕقی لێم بێت بەم جۆرە .. ئاواتم دەخواست لە زووترین کاتدا کارم دەست بکەوێت بەڵام ناتوانم و گەڕامەوە بۆ ژیانە بێ ھیواکەم
کەواتە پشت بە یارمەتیەکەی جۆن سو دەبەستم .. لەگەڵ بیرم لێی کردەوە بە خەندەوە بە بەردەممدا تێپەڕی وادیارە کە گەیشتووە بە مەبەستەکەی .. بۆ ماوەیەک لەبەردەمم وەستا بێ گوتنی ھیچ شتێک و بە شڵەژاوی سەیری دەکردم دەتوانم ھۆکاری گەڕانی بەدوای مندا بزانم لە شەوی پێش کریسماس
" سبەی شەو کاتت دەبێت ؟ " جۆن سو بە شڵەژاوی وتی و بیرم لەو ھەموو کارە کردەوە کە دەبێت بیکەم و ئەو کارێکی ترم بۆ زیاد دەکات .. گەر بون سوک بزانێت دەمکوژێت .. بیرۆکەیەکم ھەیە بەڵام بەدڵی ئەوان نابێت
ناتوانم بە جۆن سو بڵێم کە دەتوانم لەگەڵی بڕۆمە دەرەوە و دواتر نەڕۆم ..
" وابزانم " بە زەردەخەنەیەکی بچووکەوە وتم و بە دڵخۆشییەوە پێی وتم کە پلانی داناوە بۆ کوێ و کوێ بچین
لەپێشدا دەچین بۆ ڕێستورانت بۆ نان خواردن دواتر بۆ ئەو ڤیستیڤاڵە گەورەیەیی کە بە بۆنەی کریسماس دەکرێت و من لەوێدا لێی جیادەبمەوە و جێیدەھێڵم .. پیلانێکی باشە .. ئەمڕۆ تەواو بوو و ڕۆژێکی زۆر بێزارکەر بوو .. پێش ئەوەی بگەمەوە ماڵی ھاری دەنگێک لە مۆبایلەکەمەوە ھات .. لە کۆتاییدا پەیوەندی کرد خەریک بوو بیرم بچێت کە من خۆشەویستی ئەوم .. بیری دەکەم ... لەوانەیە نەتوانم بڕۆم بۆ ئەو شوێنەی کە پشیلەکە داوای کرد
' ئەو ناڕوات چونکە زۆر بە دڵنیاییەوە من پێم وت کە ناڕۆم ' لە ناخی خۆمدا وتم و وەڵامی پویوەندیەکەی تاو م دایەوە .. نەیدەزانی چۆن پێم بڵێت کە دەیەوێت پێکەوە بڕۆینە دەرەوە پێشەکیەکەی لە ناوەڕۆکی بابەتەکە زۆر درێژترە
" ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە ... " بە شڵەژاوی وتی و خەندەم کرد
" با سبەی شەو بڕۆینە دەرەوە " من وتم و بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوو .. دەمەوێت بزانم ئێستا کاردانەوەی چۆنە
![](https://img.wattpad.com/cover/116699828-288-k154339.jpg)
CITEȘTI
Psychopath || B.BH ✔️
Fanfictionبێگومان هەموومان دەربارەی ترس و فۆبیامان بیستووە،نەخۆشی دەروونی~ لەناو کۆمەڵگادا بڵاوە ئەوەشی کە نازانێت بەرزترین پلەکانی ترسە ئەو هەستکردن بە شەرمەزاری و کەمییەی کە بۆت دروست دەبێت لە نەخۆشییەکە خراپترە ئەو کاتە ئاسانترین ڕێگا دەگریتەبەر ئەویش تەنه...