سڵاو ئەستێرەکانم ✨من ھاتمەوە! 🙃
زۆر ناڵێم چونکە دەزانم بەپەرۆشن بۆ خوێندنەوەی 😄
ببورن گەر ھەڵەی ڕێزمانی یان ڕێنووسی تیابوو
کاتێکی خۆش بۆ ھەمووان ❣️
-----------
Baekhyun's POV
دیمەنی ئەو کە پاڵکەوتووە لەسەر زەوی وەک تابۆلەیەکی ڕەنگڕێژ کراوە بە جۆرێک لەگەڵ ڕەنگی پێستیدا بگونجێت، وە ھەروەھا ئەو دیمەنەی پشتەوەی وایلێدەکات زۆر ناوازە دەربکەوێت لەپێش چاوم..
ئەو بەڕاستی جوانە، نەمدەویست بوەستم لە تێڕامانی، دەمویست پێی بڵێم کە لە چارەسەرە سروشتییەکەدا من زۆر باشتر بووم چونکە زۆر بەپەرۆش دیاربوو. بەڵام تێفانی بێدەنگییەکەی پێ بڕین وە ناچاربووم لەگەڵی بچمە ژوورەوە، بەردەوام بووم لە سەرنجدانی کاتێک سەرقاڵی کارکردن بوو لەگەڵ بێکھیۆن، دوێنێ ویستم ماچی بکەم بەڵام دەنگێک مێشکمی ھەستاند لەو ماوەی سڕبوونەی تێیدا بوو.
ھەستم بە جوڵەیەک کرد نزیک لێم بۆیە سەرم بەرزکردەوە و چاوم کەوتە سەر ڕووخساری تێفانی وادیارە چووە جلەکانی بگۆڕێت.
لەسەر قەنەفەکەی پاڵم دانیشت و ناچاربووم پەردەکە دابدەمەوە لەبەر دانیشتێکی چارەسەری دەروونی بێزارکەر..
کاتژمێر ئێستا ئاماژە بە چوار دەکات، ھێشتا ئەو ئافرەتە بەم ناوەدا ڕادەکات. وادیارنییە کە بۆ پشوو بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە تۆ بڵێیت تای بانگھێشتی کردبێت بۆ ئاھەنگەکە؟ باوەڕ ناکەم..
بێکیم برد لەگەڵ خۆم و چووم بۆ ژوورەکەم تا لاپتۆپەکەم بکەمەوە لەسەر سایتی ئەو فرۆشگایە، وابزانم ئەمە دەھەمین جارە ئەو پەڕەیە دەکەمەوە و دەیسڕمەوە.
ھەموو کەس لە ئاھەنگی کریسمس دیاری وەردەگرێت وە جوان دەبێت لە منەوە کە بە خزمەتکارەکانی ببەخشم.
ڕاستە، تەنھا ھۆکار ئەوەیە کە من بەخشندەم و ھیچی تر..
کڕیم و دوای دوو کاتژمێر دەگات، جێگای میلەکانی کاتژمێرەکە بە بەردەوامی دەگۆڕا کاتێک چاودێریم دەکرد وە لە کۆتاییدا پاش کاتژمێرێک زەنگی دەرگاکە لێیدا.
یەکێک لە خزمەتکارەکان چووە دەرەوە و وەریگرت، پاشان بۆ ژوورەکەی یۆنگ ئاھی برد.
بە ڕازیبوونەوە خەندەم کرد و گەڕامەوە ژوورەکەم، ئومێدێکی لاوازم بەوە ھەیە کە لەبەریدەکات ھەرچەندە ئەو کەسێک نییە بە ئاسانی ڕازی ببێت بە وەرگرتنی دیاری.
ČTEŠ
Psychopath || B.BH ✔️
Fanfikceبێگومان هەموومان دەربارەی ترس و فۆبیامان بیستووە،نەخۆشی دەروونی~ لەناو کۆمەڵگادا بڵاوە ئەوەشی کە نازانێت بەرزترین پلەکانی ترسە ئەو هەستکردن بە شەرمەزاری و کەمییەی کە بۆت دروست دەبێت لە نەخۆشییەکە خراپترە ئەو کاتە ئاسانترین ڕێگا دەگریتەبەر ئەویش تەنه...