سڵاو درەوشاوەکانم 💚✨ئەو وشە نوێیانەی لەم بەشە بەکارهاتوون (لەوەدەچێت هەندێکتان ماناکەی نەزانن):-
گەواهیدەر: شایەتی
گۆکردن: قسەکردن و وشە دەربڕین
هەژەند: سوپرایز
بێ ئۆقرەیی: نائارامی و نیگەرانی
بزە: خەندەیەکی بچووککاتێکی خۆش 🙃
≿━━━━━━༺❀༻━━━━━━≾
Young ah's POV
گەر پارچە شوشەکان لەسەر زەوی بکەون و پەرش و بڵاو ببنەوە هەرگیز جارێکی دی نابنەوە بە گۆزە~
هەرچەندە سەقفی پێشبینییەکانم بەرزکردبوویەوە بەڵام زۆر بە توندی کەوت بەسەر سەرمدا و تێکیشکاندم لەژێر قورساییەکەیدا.
لەنێوان ئەو ساڵە تاریکانەی ژیانم کە هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنم دەکەن بۆ هەمیشە وە ئەو هەوایەی پێداویستییەکانی جەستەمی پڕنەکردەوە بە هیچ جۆرێک، من بەندکراوم..
وە هاوشێوەی هەموو جارێک درۆکانی نێو قسەی کەسانی دی باوەڕ پێ دەهێنێت و ڕاستییەکانی نێو قسەی من بە درۆ هەژمار دەکات، بەوەش دەمشکێنێت کاتێک من پایەکانم تەنها بە ڕێگرێکی ژەنگاوی بەستووە پێکەوە وە لە ئەنجامدا ورد دەبم لەسەر زەمینەی ویژدانی ئەو.
لە ڕاستگۆییدا ئەو خیانەتم لێ دەکات بە بڵاوکردنەوەی گازی گومان دژ بە خۆشەویستیم دواتر کوێردەبێت لەبەردەم ئازارەکانم کە لەنێو چاوەکانمدا هاوار دەکەن"ئەم گیانە چیتر بەرگە ناگرێت".. خەنجەر لە قوڵایی دڵم دەدات و وادەزانێت هەموو ئەوەی بووەتە هۆکاری تەنها چەند شوختێک بووە.
چۆن بزانێت ئەمە لێدانی کۆتاییە کە ئەو بە براوە ڕادەگەیەنێت کاتێک مەرگی دڵمی نەبینی کە وێنەدانەوەی هەموو ڕووخساری داگرتبووم بە ڕەنگ زەردی.
ئەو لەسەرەتاوە بەو جۆرە بووە و هەڵەی من بەرزکردنەوەی دەسماڵی سپی بوو لە جەنگی خۆشەویستیماندا، خۆمدا بە دەستەوە و ئاوارەبووم بۆ نیشتیمانی ئەو، منی وەرگرت و بە ویستی خۆی یاری پێکرد چونکە وایدەزانی کە ڕێگرم دەبێت لە چەشتنی تاڵی جەنگ و هەڵمژینی بۆنی بارود لە هەر هەناسەیەکدا بەڵام بە بەندکردنم و بەدیل ڕاگرتنم لەلای خۆی بە ڕادەی هەموو باسکراوەکان و زیاتر ئازاریدام.
وە ئەوەتا ئێستا کە لە دەستی ڕامکردووە و کە چاوەڕوانیم بموەستێنێت، کە دەمەوێت هەست بە قوربانیدانم بکات لە پێناویدا وە گەر وێنەی ڕووخسارە پڕ لە ئازارەکەم لە ڕابردوودا دەهاتە پێش چاوی تاوەکو ئاگاداری بکاتەوە من ستەمکاری ئەم چیرۆکە نیم بەڵکو خودی خۆم ستەم لێ کراوم..
CZYTASZ
Psychopath || B.BH ✔️
Fanfictionبێگومان هەموومان دەربارەی ترس و فۆبیامان بیستووە،نەخۆشی دەروونی~ لەناو کۆمەڵگادا بڵاوە ئەوەشی کە نازانێت بەرزترین پلەکانی ترسە ئەو هەستکردن بە شەرمەزاری و کەمییەی کە بۆت دروست دەبێت لە نەخۆشییەکە خراپترە ئەو کاتە ئاسانترین ڕێگا دەگریتەبەر ئەویش تەنه...