Pov yeong ahباوەڕ ناکەم کە لەگەڵ ئەو هاتووە .. من ئازار دەكێشم چونکە بۆ یەک خولەکیش چاوەی لەسەر هارا هەڵنەدەگرت
بەڵێنی پێدام کە جێمناهێڵیت و زۆر بە خوێن ساردی پشتم تێدەکات .. ناچار بووم بە تای بڵێم بە هۆی خۆشەویستی هاوسەرگیریمان نەکردووە .. هەرچۆنێک بێت هەموو کەسێک ئەوە دەزانێت ئەمڕۆ زۆر بە جوانی ڕۆڵم بینی شایەنی خەڵاتی ئۆسکارم
خۆم سەرم لەوە دەسوڕمێت چۆن بە درێژایی ئەمشەو توانیومە کۆنترۆڵی خۆم بکەم
دڵخۆشن بە پرسیارەکانی کارمەندەکان ڕێک دەڵێی من لەوێ نیم بیری چۆتەوە کە بە یاسا من هاوسەری ئەوم و لایەکی لێ نەکردەوە
چی ڕوودەدات گەر سەیرم بکات و هەستێت بڵێت ' یۆنگ ئاه هاوسەری منە نەک هارا ' دەمرێت گەر ئەو ڕستەیە بڵێت ؟
ئێستا ئەگەر من بمەوێت ڕستیەکان ڵێم ئەو ناهێڵێت
" کەی دەتانەوێت ببن بە خاوەنی یەکەم منداڵ ؟ " یەکێک لە گەمژەکان لێی پرسین بە خەندەوە و منیش هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا
منداڵ بە قنت خوێڕی .. تەنها دەمەوێت بەو گەمژەیە بڵێم ئاڕاستەی ئەو کەسەی دەبێت ئەو پرسیارەی لێ بکەیت هەڵەیە دەبێت ئەو پرسیارە لە من بکرێت و تەنها من دەتوانم وەڵامی بدەمەوە
" ئمم لەوانەیە لە کاتێکی نزیکدا " هارا بە دڵخۆشییەوە وتی و بە توندتر ئەو پەرداخە شەرابەی دەستم گرت
بە یەک جار هەموو شەرابی ناو پەرداخەکەم خواردەوە وئیرین دەکێشێت بە لایەکمدا و تای بە لاکەی ترمدا سەیری کاتژمێرەکەی دەستمم کرد نزیک بووینەتەوە لە نیوەی شەو واتە کۆتایی ئاهەنگەکە
پشوویەکم وەرگرت تا کۆنترۆڵ بکەم بەسەر ئەو هەستانەوە کە لە ڕووخسارمدا دەردەکەون .. بە ڕێکی دانیشتم و پاڵم دایەوە و بە سەرنجەوە سەیری ئەو دووانەم کرد وەک چۆن هەموو ئامادەبوان دەیکەن
" گرنگترین شتتان بیرچوو " بە خەندەوە وتم و سەرنجی هەموویانم ڕاکێشا .. یەکەم جارە لێوەکانم لێک جیادەبنەوە بۆ دەرکردنی دەنگێکی بەرز لە کاتی دەست پێکردنی ئاهەنگەکەوە
" چۆن داوایان لێ ناکەن ماچی یەکتری بکەن ؟ " بە باوەڕەوە وتم و سەیر هەردووکیانم کرد و دەمەوێت داواکارییەکەم بەجێ بهێنن
بەو شێوەیە دەردەکەوتم بەڵام لە ناوەوە دڵی خۆم دەگوشم .. دڵم بە گرانی لێدەدات وەک ئەوەی هەڵدرابێتمە بۆشایی ئاسمان .. نەکەیت بێکھیۆن
وادیارە بێکھیۆن توشی شۆك بووە لەو كاتەوەی ئەو قسەیەم كردەوە چاوی لەسەر من لانابات
KAMU SEDANG MEMBACA
Psychopath || B.BH ✔️
Fiksi Penggemarبێگومان هەموومان دەربارەی ترس و فۆبیامان بیستووە،نەخۆشی دەروونی~ لەناو کۆمەڵگادا بڵاوە ئەوەشی کە نازانێت بەرزترین پلەکانی ترسە ئەو هەستکردن بە شەرمەزاری و کەمییەی کە بۆت دروست دەبێت لە نەخۆشییەکە خراپترە ئەو کاتە ئاسانترین ڕێگا دەگریتەبەر ئەویش تەنه...