Chapter 3

1.2K 247 30
                                    



تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە 💕

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

POV baekhyun

بە هێمنی لەسەر کورسییەک دانیشتبووم و کوپێک قاوەم دەخواردەوە بۆ ئەوەی مێشکم چالاک بکەمەوە .. کچێک لە بەردەمم دادەنیشێت و سەیری دواوە دەکات .. نە وتی دەتوانم دابنیشم لێرە نە داوای لێبوردنی لێکردم .. تەنانەت سەیریشی نەکردم وەک ئەوەی لێرە نەبم بەدڵنیایی ڕقم لەم کەسە دەبێت .. کۆکیم بۆ ئەوەی ئاگاداری بکەمەوە کە من لێرەم لایکردەوە و بە سەرسوڕمان سەیری کردم

"ببورە تۆ چی دەکەیت؟ تۆ کێیت؟" بە بێزاری وتم و ئەویش زوو زوو سەیری دواوەی خۆی دەکرد

"من کیم یۆنگ ئاە م وەک وەرگێڕێک کاردەکەم لە کۆمپانیای LEE بۆ نەخشەکێشانی تەلارسازی من لە کارێکی نهێنیم وە مێزەکەی تۆش باشترین شوێنە بۆ ئەنجامدانی" .. بە یەکجار وتی بێ وەستان و جارێکی تر لایکردەوە بۆ دواوە

"پێشتر یەکترمان بینیووە؟" وتی و بیری کردەوە و منیش قاچم نایە سەر قاچ

"چەهـ باشە خۆم دەناسێنم هەرچاندە ناچارنیم" وتم و قژم بردەوە بۆ دواوە "من بەڕێوبەری کۆمەڵەی CG م " بە لوت بەرزییەوە وتم لەپڕ چاوی فراوان بوو .. یەک خولەک منیش لەشوێنێکی تر بینیومە

"ئەوە تۆی؟ .. تۆ پشیلە دزەکەی؟" .. کچەکە وتی و پەنجەی بۆ من ڕادەکێشا

"چی؟ پشیلە؟ دز؟ ... یااا تۆ مێشکت لەدەست داوە" .. بە هاوار وتم و سەیری دەم و چاویم کرد

"منت بیرنەکەوتەوە؟ .. سوودت لەو قاتە وەرگرت کە لە منت دزی؟ یان لە قوتابخانە پێیان زانیت" .. کچەکە بە زەردەخەنەیەکەوە وتی ... قات؟ ... بە مێشکم گەڕامەوە بۆ دواوە بۆ ئەوەی بیناسمەوە .. لەکۆتاییدا تێگەشتم بۆچی بە دز بانگم دەکات بەڵام لە پشیلەکە تێناگەم

"ئۆهـ تۆ نوناکەی ئەو ڕۆژەی لێرە چیدەکەیت؟"

"دەبێت من پرسیار لە تۆ بکەم جارێکی تر لە قوتابخانە ڕاتکردوە؟ .. بەڵام چیدەکەیت لە پاریس؟" بەسەرسوڕمانەوە وتی

"ئۆف بۆچی باوەڕناکەیت کە من سەرۆکی کۆمەڵەی CG م من بۆ کۆبوونەوە هاتوم بۆ ئێرە" .. بە بێزاری وتم و هەناسەیەکم هەڵکێشا

"یەک خولەک بۆچی دەبێت بۆ تۆی ڕوونبکەمەوە؟" وتم دوای ئەوەی بیرم کردەوە لەوەی کە پێشتر وتم

"بۆچی یەکێک خاوەنی کۆمەڵە کۆمپانیایەک بێت قات دەدزێت؟" وتی و گاڵتەی پێکردم نازانم مێشکی بەچی گۆڕیوەتەوە وا تێناگات

 Psychopath || B.BH ✔️Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang