سڵاو ئەستێرەکانم ⭐️لەوانەیە ئەمە کۆتا بەش بێت تا دوای تاقیکردنەوەکان واتە ١٨/١ بەھیوای بەختێکی باش بۆ ھەمووتان ❤️
بەھیوای کاتێکی خۆش 😁
————————————————
Pov baekhyun
پەیوەندییەکم بۆ ھات لە باوکی یۆنگ ئاھەوە داوا دەکات بۆ کارێکی گرنگ یەکتر ببینین .. ئۆتۆمبیلەکەم لێ خوڕی بۆ ئەو جێگایەی دیاریکردبوو لە ڕاستیدا بە تەواوەتی نازانم کوێیە پێشتر نەمبینیوە و نەھاتووم بۆ ئێرە گۆڕەپانێکی گەورە لە ناوەڕاستی جۆرێک بینا ھەیە وەک کارگەیەکی کۆن .. لە ئۆتۆمبیلەکەم ھاتمە خوارەوە و بینیم پیاسەی دەکرد لە چاوەڕوانی مندا .. بە ھێواشی بەرەو ڕووی ڕۆشتم و سەیری دەوروبەرم دەکرد
" بۆچی ویستت لێرە یەکتر ببینین ؟ " بە سەرسوڕمان پرسیم و سەیری بیناکەی کرد وەک ئەوەی بتوانێت لێرەوە ناوەوەی ببینێت .. گومانم لەوە دەبوو کە دەیەوێت بمکوژێت گەر کەسێکی بێگانە بووایە .. بێدەنگی بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بوو وادیارە خۆی ئامادە دەکات بۆ وتنی نھێنییەکی گرنگ
" بەڵێنت پێدام کە ھەرچی ڕووبدات واز لە یۆنگ ئاھ ناھێنیت " بە شڵەژاوی وتی و برۆم گرژ کرد و ئاماژەم بە بەڵێ کرد
" مەحاڵە " بە جدییەوە وتم و خەندەی کرد و شڵەژان دووبارە دەستی بەسەر ڕووخساری گرتەوە کاتێک چاوەکانی لەسەر بیناکە ناجوڵێنێت
" ھەشت ساڵ لەمەوبەر ... " بە دەنگێکی نزم وتی و لێی نزیک بوومەوە .. دەستی بە توندی دەگوشی
" ھەرگیز نە باوکێکی باش بووم نە ھاوسەرێکی باش .. تاکە کچەکەم بینیمی خیانەت لە دایکی دەکەم و کە ڕایکرد لەسەر قادرمەکان کەوتە خوارەوە بە ھۆی پەشۆکاویەوە ... " بە ئازارەوە وتی و بە وردی گوێ بیستی بووم وادیارە بابەتەکە گرنگە .. ھۆکارێکی باوەڕ پێکراوە بۆ ئەو ھەموو ترسەی یۆنگ ئاھ لە خیانەت تا بووە بە جۆرێک نەخۆشی دەروونی ..
" پزیشکەکان پێیان گوتین کە توشی خوێنبەربوونی ناوەوەی مێشک بووە و لە ماوەی دوو ڕۆژ نەشتەرگەری بۆ نەکرێت گیان لەدەست دەدات " بە دەنگێکی لەرزیو وتی و دەستم خستە سەر شانی .. سەری جوڵاند و بەرەو پێشەوە ڕۆشت
" ئەو ڕۆژە کە لەو کۆمپانیایە دەھاتمەوە کە کارم لێ دەکرد یەکێک منی وەستاند .. پێشتر نەمبینیبوو .. بڕێک پارەی پێدام ھەمان بڕی پێویست بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە بەڵام بە مەرجێک... " بە ھێمنی وتی و لە کۆتاییدا وەستا
" بە چ مەرجێک ؟ "لێم پرسی و کەمێک بێدەنگ بوو پێش ئەوەی بڵێت " کەسێک بڕفێنم " بە پەشیمانییەوە وتی .. تێگەیشتم کە گەر ئەو کارەی نەکردایە یۆنگ ئاھ ئێستا لە ژیاندا نەدەبوو .. تەنھا بە بیرکردنەوە لەوە دەترسم .. من ئەوم نەدەبینی و لەوانەیە ھەموو ژیانم بە خەمۆکی بەسەر ببردایە بە ھۆی ھارا گەر خۆم نەکوشتدایە
VOUS LISEZ
Psychopath || B.BH ✔️
Fanfictionبێگومان هەموومان دەربارەی ترس و فۆبیامان بیستووە،نەخۆشی دەروونی~ لەناو کۆمەڵگادا بڵاوە ئەوەشی کە نازانێت بەرزترین پلەکانی ترسە ئەو هەستکردن بە شەرمەزاری و کەمییەی کە بۆت دروست دەبێت لە نەخۆشییەکە خراپترە ئەو کاتە ئاسانترین ڕێگا دەگریتەبەر ئەویش تەنه...