Chapter 57

1K 188 232
                                    


دووبارە سڵاو لە ئەستێرەکانم ✨

لەسەر قسەی خۆم ھەوڵمدا زووتر دایبنێم بەڵام درێژی پارتەکە زۆر یارمەتیدەرم نەبوو داوای لێبووردن دەکەم

کاتێکی خۆش بەسەرببەن 💚

------------

Baekhyun's POV

مێشکم چیتر ھیچ وەرناگرێت چونکە پێیەکانی وەستاون بەرامبەر گردێک کە لە توانایدا نییە بە ئاسانی بەسەریدا سەربکەوێت، وە ئەو گردەش بۆ من ئەو ئافرەتەیە.. لە ھەموو سوچێکی مێشکمدایە، سوێند دەخۆم خەریکە دەگات بە دڕکە پەتکم.. بەڵکو ئەو دەمارە بخاتەوە کار تا ناچار نەبم بە کردنی نەشتەرگەری چاندنێکی بێ سوود.

ھەندێک جار وا ھەست دەکەم نەیزەکێکم بەرگە ھەوای زەوی تێپەڕاندووە و کەوتووەتە ژێر بەزەیی ھێزی ڕاکێشان کە تەنھا یەک بنەما ھەیە ئەویش تەنھا یەک چارەنووس بۆ ئەو نەیزەکە دیاری دەکات، کە بریتییە لە بەرکەوتنی بە زەوی بەبێ بوونی ھەڵبژاردەیەکەی دی..

خودایە ڕاست نییە کە من بەو جۆرە ئاڵوودەی ئەو ببم کاتێک سبەی ئاھەنگی دەستگیرانداریمە لەگەڵ ئافرەتێکی تر.

نەزەیک بە قنم دەبێت مەحاڵ ئەنجام بدەم، کاتی گەڕانەوە لەم کارە بەسەرچووە..

لەگەڵ ھەموو پەڕەیەک ھەڵیدەدەمەوە ھەڕەشەکەی تای لە بنمیچەکانی مێشکمدا دەزرنگێتەوە تا لەژێر جڵەوی خەیاڵەکانی ئەو ئافرەتە دەرمبھێنێت، گەر بەم شێوەیە بمێنمەوە پێش ھاتنی سبەی مێشکم لەدەست دەدەم.. دووبارە سەرم دەلەقێنم و لە ژوورەکەم دەچمە دەرەوە بۆ باخچەکە تا لەوێ دابنیشم تا کاتی ھاتنی خوانی ئێوارە، لەسەر مێزەکە دانیشتم وە ھەروەھا تێفانی لە تەنیشتم بوو بەڵام جێی تای بەتاڵ بوو.. خواردنم دەخوارد و چاوم لەسەر کورسییەکەی نەدەجوڵاند ھەتا گوێم لە دەنگی بوو کاتێک دەھاتە ژوورەوە.

" گەڕامەوە " گوتی و چاکەتەکەی بەسەر کورسیەکەدا دا و لە مێزەکە نزیک بوویەوە، سەیری ڕووخساری کردم و خەندەی کرد پاشان دانیشت.. ھەندێک جار گومانم بۆ دروست دەبێت کە توشی نەخۆشی دووکەسایەتی بووە.

" نەدەبوو ئەمڕۆت پشوو بووایە؟ " بەبێ گرنگی دان پرسیم و ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵکێشا.

" وەک ئەوەی گرنگی بەوە بدەیت بەڕێز 'نابەرپرسیار' " بە گاڵتەوە گوتی و دەستی کرد بە خواردن، بە لایەکی چاوکم سەیری تێفانیم کرد و بینیم کە ئەویش سەیری منی دەکرد، بە ھێمنی خەندەی کرد و دەستی خستە ناو دەستم لەسەر مێزەکە.

" سبەی ئاھەنگی دەستگیرانداریمان دەبێت " تێفانی بە پەرۆشییەوە گوتی و خواردنەکە پەڕییە قوڕگی کە ئەوەی بیست، لەسەر مێزەکە دەستی دەجوڵاند بەدوای ئاودا دەگەڕا کاتێک ڕووی سوور ھەڵگەڕابوو و بە توندی دەکۆکی.. کە ئەو کارەساتە کۆتایی پێ ھات و ھێمن بوویەوە بۆ ماوەیەکی زۆر سەیری ئێمەی کرد..

 Psychopath || B.BH ✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora