Chapter 72|The End (1/2)

765 89 301
                                    


سڵاو درەوشاوەکانم، ئەمە نیوەی کۆتا بەشە چونکە کۆتا بەش ٨٠ پەڕەیە بە دووجار بڵاویدەکەمەوە ان شاء الله

ئەم وشانە بەکارهاتوون پێ دەچێت هەندێکتان پێی ئاشنا نەبن:

گرمۆڵە: تۆپەڵ
جەرمود: تاشە بەردی گەورە و زۆر بەھێز

کاتێکی خۆش 💕

≿━━━━━━༺❀༻━━━━━━≾

دێتە پێش چاومان ھەندێک کات کە خۆشەویستیمان ھیچ نەبووە جگە لە باڵی پەپولەیەک کە بە ڕوانینێک ڕەنگەکانی ھەڵپروسکان وە بە بەرکەوتنێک تێکشکا، بەڵام لە ڕاستیدا ھاوشێوەی سەنگە..

وە سەنگ و بەرد بە تێپەڕکردنی گەردەلول و گەرمای پڕوکێنەر پتەوییان زیاد دەکات، بە ھەمان شێوەی خۆشەویستیمان.. ھەرچەندە بە نەفەسی ئاگرینی خەوشەکانمان سووریبکرێتەوە و دواتر بە سەھۆڵبەندی ڕاستییەکان داببڕزێندرێت، پتەو و نەبەزێن دەمێنێتەوە.

دەشێت ھەڵبگەڕێینەوە و ببینە دوژمن لە ساتێکی لاوازیدا بە کاری دەرفەتێک جیھان بیقۆستێتەوە بۆ بێھێزکردنی خۆشەویستیمان، وە لە ئەنجامیدا بە ڕقەوە لەدژی یەکتر بجەنگێین، وە لەنێوان بەرکەوتنی  ئاسنی شمشێری ھزرمان وە زرێپۆشینی ڕۆحە ھەڵچووەکانمان بردنەوەی جەنگ پێشکەش بە دڵەکانمان دەکرێت، کە یاخیبوون ڕادەگەیەنن، بەرپرسیارێتی جەنگێک دەخەنە سەر شانمان کە ئە ئاگرەکەی بە کەللەڕەقی ھەردوولا بڵێسەی داوە.

وە گەر بەسواری وتەی پڕ سۆزی ئێستامان گەشت بکەین بۆ وڵاتی خۆشەویستییەکی نوێ بۆ دەستپێکی داھاتوویەکی ڕۆشنی بێ پایان، بە دوو دەستی لێکئاڵاو وە دوو دڵی تواوە لەنێو یەکتردا بە پەرۆشی لەچاوماندا لە یادگارییەکانمان دەڕوانی، گڕی توڕەییەک ھێشتا تینی ھەیە، پریشکانێک لە نادادپەروەری کە پەرش و بڵاون بەنێو ڕۆژە ڕەشەکانماندا، سەربازەکانی خۆویستی و کەللەڕەقی لە شەڕی دەستەوئێخەدا ئارەق دەڕێژن وە لەگەڵ ھەر مستەکۆڵەیەکدا بڕێک لە دیواری دڵمان دادەکرمێت، بەڵام ئەوەتا ئێستا بە ئاسوودەییەوە لێرە وەستاوین~

دەستپێکی ڕۆژ لەگەڵ ناردنی خۆر بۆ تیشکە گەرمەکانی بۆ ڕووی زەمین، بڕێک لەو ڕووناکییە بەر ئەو ژوورە کەوت کە بێکھیۆنم لێ دانابوو.. گەرمی ڕووناکییەکە ئارامیھێن بوو بەجۆرێک متمانە و ئومێدی دەبەخشی، ھەردووکمان لەسەر ھەمان پێخەف نوستبووین سەرەڕای بچووکی جێگاکە، ڕووم لە ڕووی بوو، ھەردوو دەستم لەسەریەک وە لەژێر گوێم دانابوو وە دەستەکانی بە سۆزەوە دەوریان دابووم.

لەگەڵ بەرەبەیان گەیشتین لەگەڵ کوڕەکەمان کە لەگەڵ لەسەر قەنەفەکەی لای ڕاستمان دامنا خەوی چووە چاوەکانی، ڕامکشاند و بڕی پێویست لە گەرمیم بۆ دابینکرد پاشان لەنێو ئامێزی ھاوسەرەکەم جێگیربووم.

 Psychopath || B.BH ✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora