Chapter 53

976 188 60
                                    


نەمردم و ئەم بەشەشم بڵاو کردەوە 😅

چاپتەرەکە درێژە ھیوادارم شایەنی ئەو چاوەڕوانییەی ئێوە ببێت 🥺💕

ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن وە کاتێکی خۆش بەسەر ببەن 🌟

ــــــــــــــــــــ

Young ah's POV

" بینیت، ئەمشەو لە ژوورەکەی باوکت نوستین" چپەم کرد بە گوێی بچکۆلانەکەمدا کاتێک بە پلیکانەکاندا سەردەکەوتم بۆ ژوورەکەم، کەسێک نیم بە کەم ڕازی ببێت بەڵام ئەوەی دوێنێ ڕوویدا گەورەترین خەونی من بوو~

ھێشتا دەتوانم ناخی بخوێنمەوە وە ئێستا ئەو تەمەی لابردووە کە ھەمیشە دروست دەبوو لەسەر گلێنەی چاوی تا بە ڕوونی شێوەی من نەبینێت، من ئێستا کەسێکی ئاساییم لە چاوی ئەودا و ھیوادارم ئەوە شتێک بەرەو پێشەوە ببات، من کۆڵ نادەم لە ھەوڵدان.. دایبیەکەی بێکیم گۆڕی و جلی نوێم لەبەر کرد، بەڵام کاتێکی زۆرم پێچوو بە ھۆی ئازاری دەستم، ھێشتا ناتوانم بە تەواوەتی پەنجەکانم کۆبکەمەوە، لەسەر سیسەمەکە دامنا تا جلەکانی خۆم بگۆڕم، وەک ھەمیشە کراسێکی پاییزە و پانتۆڵێکی کابۆ، لەبەردەم ئاوێنەکە وەستام تا سەیری ڕووخسارم بکەم، ھەنسکمدا کاتێک بە سەرسوڕمانەوە سەیری خۆمم دەکرد.

" ئای خودایە چۆن ھێشتم بەو جۆرە بمبینێت ؟! " ڕووخسارم زۆر ئاوساوە و چاوەکانم بەحاڵ دەردەکەون، زۆر ناشرینم، نیو کاتژمێرم بەسەر برد لە ژوورەکەم ھەوڵی شاردنەوەی خەوشەکانی ڕووخسارم دەدەم بە کرێمەکانم، پێش بەرکەوتنی شانەکەی دەستم بە قژم بە یادم ھاتەوە کە تاڵێکی بەنرخ ھەیە نابێت زیانی پێبکات بۆیە قژم بەردایەوە و ئەو کەزێیەم بە تەوقەیەک بەست بە ڕەنگی پەمەیی لە ڕەنگی کراسەکەم، پاشان منداڵەکەم بە ئاگادارییەوە ھەڵگرت و بردم بۆ ژووری دانیشتن.

قوڕگم پاک کردەوە تا ھاوسەرەکەم ئاگادار بکەم کە لەوێم.

" چیت دەکرد ئەو ھەموو کاتە؟ " برۆی گرژ کرد کاتێک بێکیم لە باوەشی دانا و چاوم سوڕاند لەگەڵ بەرز کردنەوەی دەستم.

" وەڵامت دەستکەوت؟ " ھەستامەوە بەڵام مەچەکی گرتم.

" دابنیشە " فەرمانی کرد و لەجێی خۆم ڕاوەستام بەڵام بەگوێم کرد کە ھەستمکرد خەریکە ئارامی لەدەست دەدات، چوو بۆلای چەکمەجەی پاڵ تەلەفزیۆنەکە و شتێکی ڕەنگ سپی لێ دەرھێنا، لیکم قوتدا کە تێبینی نیشانەیەکی 'کۆ' م کرد بە ڕەنگی سوور لەسەری بۆیە ھەستامەوە.

" من درەنگ کەوتم لە کارەکانم لە چێشتخانە " گوتم وەک بیانوویەک تا دەرباز ببم.

" خۆت شەکەت مەکە، تۆ قەدەغە کراویت لە چوونە ناو چێشتخانە بە فەرمانی تای " بە ساردی وتی و بە سەرسوڕمانەوە ھەنسکمدا، چەند دەمویست پەنجەکانم بنوشتێنمەوە، تای زیادەڕۆیی دەکات.. سەرقاڵی بیرکردنەوە بووم و ئەو مەترسییەم لەیادکرد تا دانەنیشت و سەری قوتوی دەرمانەکەی کردەوە.

 Psychopath || B.BH ✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora