Chapter 37

897 161 101
                                    



سڵاو ئەستێرەکانم 💕

زۆر داوای لێبووردن دەکەم بۆ درەنگ کەوتنم ھیوادارم بەدڵتان بێت 😊

بیرتان نەچێت

*ڤۆت*

*کۆمێنت*

*کۆمێنت لە نێوان دێڕەکان*

*کاتێکی خۆش بۆ ھەمووان ❤️*

——————————————————

ھەستی بە تاوانباری دەکرد بە ھۆی ئەو حاڵەی ھاوسەرەکەی تێیکەوتووە .. لەسەر زەوی چۆکی دایاوە و ئاسمان لە سەریەوە دەبارێت کاتێک ھاوسەرەکەی خەریکە مێشکی لە دەست دەدات .. لێرە ناڕوات تا باوکی ڕازی نەبێت بە ھاوسەرەگیرییەکەیان و بەربەستی ڕێگای دڵخۆشیان بشکێت لە دوای .. دایکی لەبەردەم پەنجەرەکە وەستاوە لە ھاوسەرەکەی دەپاڕێتەوە بەزەیی پێدا بێتەوە بەڵام ئەو ڕازی نابێت ھەرچەندە ئازار دڵی ئەشکەنجە دەدات کە بیردەکاتەوە ھۆکاری نەھامەتی کچەکەی بە ھۆی ھەڵەی ئەوە وە نەفرەت لە جیھانە بێ ویژدانە دەکات کە کچەکەی بە بێکھیۆن کۆکردەوە ئەو کەسەی ھەشت ساڵ لەمەوبەر ڕفاندی ... تاریکی ئاسمان دادەگرێت و ئەو ھێشتا وەک چیا بە ڕێکی دانیشتووە ھیچ ھێزێک توانای جوڵاندنی نییە سەرەڕای کەش و ھەوا ساردەکە

ڕۆژی دواتر یۆنگ ئاھ بە دوو کاتژمێر پێش کاتی ئاسایی سەردانی کۆمپانیا دەکات .. لە ژوورەکەی دادەنیشێت و تاو دوای ماوەیەک دێت

" نەتزانی لە کوێیە ؟ " بە نیگەرانی وتی و بە نەخێر ئاماژەی بۆ کرد

" نەمتوانی بیدۆزمەوە تەنانەت مۆبایلەکەی داخراوە " تاو وەڵامی دایەوە ، ئێوارە پەیوەندییەکی بۆ ھات لە دایکییەوە پێی وت کە بێکھیۆن لە دوێنێیەوە لەلای ئەوانە .. یۆنگ ئاھ توشی شۆک بوو بە بیستی ئەو ھەواڵە و خێرا بەڕێکەوت بۆ ئینچۆن .. باران بە لێزمە دەباری پلەی گەرمی لە خوار سفر بوو .. بە نیگەرانی و پەرۆشییەوە سەیری کاتژمێرەکەی دەکرد لە چاوەڕوانی گەیشتن بە ئەودا .. شۆفێری تەکسییەکە نزیک ماڵی باوکی وەستا و کرێکەی پێدا پێش ئەوەی بە خێرایی دابەزێت و لە کۆتاییدا بە دیداری شاد ببێتەوە .. جلی تەڕ و لەرزینی ددانەکانی بەھۆی سەرما .. بە خەمبارییەوە تەماشای کرد و ڕۆشت بۆلای ، دەستی بەر ڕوومەتی کەوت و برۆی گرژ کرد کە ھەستی بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییەکەی کرد

" گەمژە بۆچی بێ من ھاتیت ؟ " بە گریانەوە لێی پرسی و چاکەتە خوساوەکەی داکەند و لەسەر سەری گرتی تا ئەو تەڕ نەبێت

" تارمایی خەمباری ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ڕووخساری تۆی دادەپۆشی .. نەمتوانی بەرگە بگرم " بە دەنگێکی کز وەڵامی دایەوە و باوەشی پێدا کرد دواتر ھەوڵیدا ھەڵیبستێنێت

 Psychopath || B.BH ✔️Where stories live. Discover now