Chapter 62

778 177 260
                                    



سڵاو ئەستێرەکانم ✨

زۆر بە خۆشەویستییەوە کارم لەسەر  ئەم بەشە کردووە هیوادارم چێژی لێ ببینن ♥️

。☆✼★━━━━━━━━━━━━★✼☆。

Young ah's POV

بەدوای کەوتم تاوەکو لە مەودای بینینمدا نەما وە ھەموو ئەو بیرۆکانەم کە زیندانی کرابوون پێکەوە ئازاد کران بە جۆرێک ئەو وزەیەی لە دوێنێوە کۆیدەکەمەوە ھەموویم بەکاربرد وە ناچار بە لاوازی کەوتمە سەر زەوی و دانیشتم بەبێ چارەیی..

ئەو لێم جیانەبوویەوە بەڵام بابەتەکە بە جۆرێک کۆتایی ھات کە ئەو ئازاری چەشت و بەھۆی منەوە ڕەنگەکانی ژیانی لەدەستدا.

ھەردووکیان ھەمان کەسن ئەو نەفرەتە چی بووە کە بیرت لێ کردووەتەوە تاوەکو بەو شێوەیە ناپاکی بەرامبەر بکەیت؟

زۆر ڕقم لە خۆم دەبێتەوە چونکە خواستەکانم سنووری ڕێگەپێدراوی خۆیان بەزاندووە و لە ئەنجامدا زیاد لە پێویست خۆم پەیوەستکرد بە گەڕانەوەی بێکھیۆن بۆلام.

تەنھا ئاواتێک بوو ھاتنە دی دوور لە ڕاستی بوو وەک دارێک وشک بووبێت بەڵام دەرکەوت کە ئەو دارە دەتوانێت بەر بگرێت کاتێک خۆشەویستی خۆی بۆم سەلماند بەڵام ئاگادار نەبووم و کوێر بووم لە ئاستی ئەو ڕاستییەدا.

بەدرێژایی کات ئەو لەپێش من بووم بەڵام وەکو بێ مێشکێک دەجوڵامەوە لەگەڵی کە شێتی ھاوسەرەکەیەتی وە ئێستا ھاوشێوەیەکی دۆزیوەتەوە وە ھەموو مافێک بەو دەدەم کە بەو شێوەیە بیر بکاتەوە چونکە ھەڵەی من بوو.

ھەڵبژاردەی خۆی نەبووە کە ژیانێکی نوێ دەست پێ بکات بە ناوێکی نوێ، ئەوە چ جۆرە متمانەیەکە من بە ئەوم ھەیە گەر بە ھۆکارێکی وەک ئەمە بلەرزێت!

گەر ناوی مین جی بێت یان بێکھیۆن یان ھەر ناوێکی دی لە کاتی بانگکردنی ئەو پیاوە بە بەڵێ وەڵامبداتەوە ھیچ جیاوازییەکی نییە ، خاڵێک و کۆتایی بەم بابەتە ھات.

من شەیدای دڵی بووم کە ھەرگیز ھیلاک نابێت لە خۆشویستنم وە ئەو چاوانەی کە جگە لە من کەسی تری پێ نابینێت..

ئاڵودەی ئاڵودەبوونی ئەو بووم بۆ من، وە چونکە بە باشی دەزانم چ جۆرە ھەستێک لە ناختدا دروست دەبێت کاتێک خۆشەویستێکت گومان لە خۆشەویستیت دەکات من ئێستا لە ناخەوە پارچە پارچە دەبم بەھۆی کردەوەکانم.

سەرم لارکردەوە بە ئاڕاستەی پەنجەرەکە وە لەو تاریکییە تەڕبووەم ڕوانی بەو چاوانەم کە دەستبەرداری ھەموو ھێز و توانایان بوون و بە ژاکاوی دەردەکەون.

 Psychopath || B.BH ✔️Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang