دووبارە سڵاو ئەستێرەکانم ✨ئەمەش جەژنانەکەتان! ھیوادارم بەدڵتان بێت..
بە ھیوای کاتێکی خۆش 💕
—————————
Flashback
Taehyung's POV
زۆر بە ئازارە کە دەستبەرداری کەسێک ببیت دڵت خەونی پێوە دەبینێت بۆ کەسێک کە دڵنیایت مەحاڵە لە ژیانت دەریبکەیت، بەوەش ھەرگیز ناتوانیت لەیادی بکەیت.
دەیانبینم ڕۆژانە کاتێک خۆشەویستیان بۆ یەکدی لە ھەموو چرکەیەکدا دوو ھێندە دەبێت، ڕانەھاتووم بە پەیوەندییەکەیان بەڵام بەپێی توانام ھەوڵدەدەم دەرینەخەم، دیارە کە بێکھیۆن ئاگاداری ھەموو ئەوانەیە.. خەریکە لە پێستم دێمە دەرەوە کاتێک دەبینم بەو جۆرە مامەڵەی لەگەڵ دەکات و دەیگرێنێت، نابینێت کە ئەو چەندی خۆشدەوێت بەڵکو لەگەڵیدا دڵی دەشکێنێت کاتێک من ھەموو خەونەکان بەدەستھێنانی دڵیەتی تەنانەت گەر بۆ ماوەیەکی کاتی بێت، بەڵێنم بەخۆم داوە کە نەھێڵم فرمێسکێک لە چاوی بکەوێت کاتێک لەگەڵم دەبێت.
ھەرکاتێک ئەو ئازاری دەدات بە زۆر خۆم ڕادەگرم تا نەیفڕێنم بۆ جێیەکی دوور، گەر نەمزانیبایە کە تەنھا ئەو توانای ساڕێژکردنی برینەکانی ھەیە ھەرگیز نەمدەھێشت لێی نزیک ببێتەوە.
بۆچی بەو جۆرە بەوەفایت بۆی؟ بۆچی بەو ڕادەیە خۆشتدەوێت؟
کاتێک پەنجەکانم بە توندی دەنوشتاندەوە و فرمێسکە گەرمەکانم بەسەر ڕوومەتمدا دەخلیسکانە خوارەوە قاچی کچێکم بینی کە بەپەلە بەرەو ڕووم ھات و کە پێم گەیشت وەستا.
بە ھێواشی سەرم بڵند کرد و بە بینینی ڕووخساری ویستم بۆ گریان نەما.. وەک ئەوەی لە ئاوێنەیەکی شکاو بڕوانم کە وێنەدانەوە شێواوەکەم تێیدا بمترسێنێت.
کۆتا جار کە توانیم تێیدا بیناسمەوە پێش ڕۆیشتنی بێکھیۆن و یۆنگ ئاھ بوو، ئەوکات ئەم لەگەڵ ھاوڕێکانی پێدەکەنی.
ھیوادارم کە ھیچ نەبێت یەکتریان بینیبێت چونکە گەر بێکھیۆن دەست پێشخەری نەکات بەدڵنیایی یۆنگ ئاھ دەیکات.
من تەنھا پاشگەزدەبمەوە لەبەر یۆنگ ئاھ چونکە بێکھیۆن ھەرگیز شایەنی ئەوە نییە.
" مین جی بۆ کوێ چووە؟ " تێفانی پرسی کاتێک ھەردوو برۆی گرژ کردبوو ئەمەش وای لێ کردم پرسیار لە خۆم بکەم کە ئایا ئەو بەڕاستی منی ھەڵبژاردووە تا پرسیارم لێ بکات؟ وەک ئەوە نییە کە نەزانێت چەند من بێزارم لێی.
KAMU SEDANG MEMBACA
Psychopath || B.BH ✔️
Fiksi Penggemarبێگومان هەموومان دەربارەی ترس و فۆبیامان بیستووە،نەخۆشی دەروونی~ لەناو کۆمەڵگادا بڵاوە ئەوەشی کە نازانێت بەرزترین پلەکانی ترسە ئەو هەستکردن بە شەرمەزاری و کەمییەی کە بۆت دروست دەبێت لە نەخۆشییەکە خراپترە ئەو کاتە ئاسانترین ڕێگا دەگریتەبەر ئەویش تەنه...