Chapter 16

1.2K 184 50
                                    



Pov Ah Yeong

" چی دەکەیت لێرە " بە هاوار وتم و گەڕامەوە بۆ دواوە تەنانەت بیرم چووبوو کە پشتی نییە تەپڵەکەکە و کەوتمە سەر زەوی .. پشتم دەئێشێت

پشیلەکە چی دەکات لێرە .. هەرگیز وازم لێ ناهێنێت؟ .. ئاهـ ئازاری هەیە تاو یارمەتی دام بۆ ئەوەی بوەستم و سەرم بە هەموو ئاڕاستەکاندا جوڵاند بە دوایدا گەڕام بەڵام ئەوی لێ نەبوو من خەیاڵم کردووە!

نابێت ئەمە لەگەڵ من ڕووبدات .. تاو لەپشتمەوە وەستا و یارمەتی دام بۆ ئەوەی هەستمەوە .. قاچەکانم ناتوانن هەڵمبگرن .. نەدەبوایە بەم جۆرە سەرخۆش ببم ئێستا تاو بیر لە چی دەکاتەوە دەربارەی من ؟

بە زەردەخەنەیەکەوە سەیرم کرد .. بوو بە هی من ..نازانم چ قسەیەکی بێ مانام وتووە بەڵام ڕووخسارە ئارامەکەی ئەوەم پێدەڵێت کە هیچ شتێکم نەوتتوە بێزاری بکات

دەترسم قسە دەربارەی پشیلەکە بکەم ... دەربارەی ئەو شڵەژاوییەی لەم ماوەی پێشووەدا بۆ منی دروست دەکات ..ئەو موچرکەیەی کە دڵم ئاشقی بووە تەنها بەوەی لێی نزیک ببمەوە .. هیچ ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەو شتانە نییە کە بەسەر مندا ڕوودەدات .. یەک ڕوونکردنەوە هەیە بەڵام من ڕەتیدەکەمەوە مەحاڵە وە گەر ئەگەری ڕاستبوونی هەبێت مێشکم نایەوێت باوەڕی پێی هەبێت

ئەو پیاوێکی دەوڵەمەندە و لەوەش خراپتر کە سەرۆکی کۆمپانیایەکە .. هارای خۆشدەوێت .. هەموو خانەیەکی لەشی لەلایەن هارا وە دەستی بەسەردا گیراوە .. من کوێم بەردەکەوێت ؟

پاڵم دایەوە بە قەدی دارێکەوە لەبەردەممدا دۆزیمەوە و نوقی ئەو بیرۆکانە بووم .. لاشەم خیانەتی لێکردم و خەریک بوو بکەومە سەر زەوی بەڵام فریشتەکەم لە نێوان من و زەوی ئامادە بوو و منی گرتەوە

دەستم لە دەوری ملی ئاڵاند و هەندێک جار بە توندی دەمگرت و هەندێ جار شلم دەکردەوە ..بە هاروهاجی هەڵسوکەوت دەکەم کە سەرخۆش دەبم .. پەرەدی گوێیم دڕاند بە هەندێ گۆرانی کە لەبەرم بوو بەڵام ئەو ناڕازی نەبوو

زۆر قشتە بە دڵنیایی ئەو پیاوێکی باشە بۆ من .. لەناکاو وێنەکەی بەرچاوم ڕەش بوو .. من خەوتم ؟ ئەمە ڕوونە چونکە لە شوێنێکی سەیر خەبەرم بوویەوە بۆی نەعنای لێ دەهات

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و پێڵوەکانی چاوم بە گرانی لەیەک جیاکردەوە و چاوم بە ژوورەکەدا خشاند .. پەردە بە ڕەنگی سپی و پەنجەرەیەکی درێژ لە دەرگا دەچێت دەتباتە باڵکۆنەکە هەموو شتێک جیاوازە تەنانەت ئەو چەرچەفەی بەسەر سیسەمەکەوەیە

بە بەشی سەرەوەی لاشەم هەستامەوە تاوەکو دابنیشم و ئازارێکی خراپ لە سەرمدا دەستی پێکرد .. هەموو یادەوەریەکانی دوێنێم هاتەە یاد تاوەکو وێنەکە پچڕا .. بیرهاتنەوەی کارێکی گران نەبوو چونکە دوێنێ شەو لە خەونەکانمدا دووبارەم کردەوە

 Psychopath || B.BH ✔️Where stories live. Discover now