Chapter 51

826 182 80
                                    



ڤۆت پێش خوێندەوە ✨

کاتێکی خۆش بۆ ھەمووان 💛

———————————————————

Baekhyun's POV

پیاوێک نیم بڕیارە پێشووەکانی بگۆڕێت وە پیاوێک نیم پەشیمان ببێتەوە لە ڕستەیەک لە نێوان لێوەکانییەوە دەرپەڕیبێت تەنانەت گەر لە کاتی توڕەییدا بووبێت ، بەڵام ئەم جارە جیاوازە ، تەنھا چەند خولەکێک تێپەڕیوە و ھەست دەکەم دەرزی دەچێت بە دڵمدا بە قوڵی~

ھەرچەندە ھەوڵی خوێندنەوەی کتێبی ژمێریاری بدەم سەرکەوتوو نابم چ جۆرە سەرنجێکم بمێنێت کاتێک چاوە شکاوەکانی وەک شوشە دێتەوە پێش چاوم ھەرجارێک وامزانیبێت دەرمھێناوە لە مێشکم

ئارامیم لێ ھەڵگیرا و کورسییەکەم بەرەو پەنجەرەکە جوڵاند تا دڵنیاببمەوە کە گەڕاوەتەوە ژوورەکەی

بەو کەشە ساردە لە دەرەوە دانیشتووە و تەنھا چاکەتێکی تەنکی لەبەردایە بێ گومان نەخۆش دەکەوێت، لەوانەیە گوێم لە دەنگی نەبێت بەڵام دەگری، لەرزینی شانەکانی دوو ھێندەیە و لەوەناچێت ھۆکارەکەی تەنھا سەرما بێت.. ھەندێک کات دەست بە دوگمەی کورسییەکەمدا دەنێم تا بڕۆم بۆلای بەڵام دەگەڕێمەوە دواوە.

ئەو شێتە ھیچ نەبێت با شتێک بدات بە شانیدا.. ئامانجی ھەموو ئەمانە چییە؟ سوودی چییە سەیری بارینی بەفر بکات کاتێک جەستەیی ئامادەنییە؟

بەخەبەر بووم تا گوێم لە دەنگی ھەنگاوەکانی بوو سێ کاتژمێری لە دەرەوە بەسەربرد وە بە ھەمان شێوەی ئەو منیش لەبەردەم پەنجەرەکەم.

لە کاتێکی درەنگ نوستم و لەسەر ڕۆشنایی خۆر بەخەبەرھاتم، بێ ئومێد بووم چونکە بەفر زۆر بەرگەی نەگرت و ئێستا تەنھا ئاوێکە

رۆتینی ڕۆژانەم ئەنجامدا و چووم بۆ ژووری دانیشتن بۆ خواردنی نانی بەیانی.. ئەو کچە لەبەردەممدا دەرنەکەوت .. چاوم لەسەر دەرگاکە ھێشتەوە لەوانەیە ئاشکرای بکەم کاتێک چاودێریم دەکات وەک ھەمیشە، بەڵام ئاسەواری ئەوی لێ نییە.

" تۆ باشیت مین جی؟ " تێفانی پرسی و دەستی درێژ کرد بۆلام و لە دەریای بیرۆکەکانم دەریھێنام، لە وەڵامدا تەنھا ئاماژەم بۆ کرد.

" کەواتە خوێندنەکەت چۆن دەڕوات؟ یان ئێستا گرنگی پێ نادەیت؟ " تای لێی پرسیم بە گاڵتەوە و ڕووخسارم نیشانەی سەرسوڕمانی لێ دەرکەوت، ئەوەی وتی مانای ئەوەیە کەسێکی جدی بووم پێش لەدەست دانی یادەوەرییەکانم؟

" بە باشی دەڕوات " وەڵامم دایەوە کاتێک کەمێک شەربەتم دەخواردەوە

" گەر یارمەتیت ویست من لێرەم " تۆزی خەیاڵی لەسەر شانەکانی لابرد، لە کەیەوە بووە بە مامۆستام؟ .. چاوم بە توندی داخست کە سەرم بەھۆی ئازارەوە لێیدەدا ، ئەو بیرۆکەیەیە؟

 Psychopath || B.BH ✔️Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang