Chapter 70

659 113 579
                                    



سڵاو درەوشاوەکانم ✨

بەشێکی نوێی بە خۆشەویستییەوە ئامادەکراو، ھیوادارم شایەنی چاوەڕوانیتان بێت..

تکایە لە ھەڵە نوسینەکییەکانم ببورن :(

کاتێکی خۆش 💕

≿━━━━━━༺❀༻━━━━━━≾

‏Baekhyun's POV

پیتەکانی ناوت چەشنی زینەی سەر دیوارەکانی دڵمن، وە لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێکدا جێ پەنجەی خۆی جێدەهێڵیت.

جارێک بە ئازارەوە وەک پشکۆیەک بە تەواوی بیسوتێنێت و جارێکی دی بە هێمنی وەک پەڕێکی نەرم بەری دەکەوێت.

تۆ تاکە کەسیت دەمەوێت چاوم بکەمەوە بۆ بینینی، وە کۆتا کەسیت ویستی بینینیم هەیە پێش داخستنی چاوەکانم.

تۆی تاکە شاژنی خۆویستی منیت کە جگە تۆ بۆ کەس سەرم نەنەواندووە و ناینەوێنم، بۆیە دەکرێت لێبووردە بیت بەرامبەر شوێنکەوتووە تاوانبارەکەت؟

•••••

سەری لێ دەرناکەم کە چۆن بەدوای مێشکی خۆم کەوتم و ئەوەم کرد کە نەدەبوو بیکەم، ئەو لێوانەم کە بەردبارانیان کرد بە خراپترین وشەکان قەدەغەکراوە لێیان کە  جارێکی دی بەبێ شەرم وشە هەڵبدەنە سەر زەمینەی ئەو.

قەدەغەکراوە لە من کە ئەو بکەم بە سەرچاوەی ژیانم لە کاتێکدا من ڕۆژێک لە ڕۆژان هێندەی نەمابوو ژیانی لێ بستێنم بەبێ گرنگیدان پێی و بەوەی پێیدا تێپەڕیوە.

گومان لەوەدا نیە کە بە ناشرینترین نازناوەکان بانگی کردووم چونکە پێم لەسەر زەوییەک داناوە قەدەغەکراوە لێم، من شایەنی لەوە زیاترم کە دووچاری بووم بەڵام گلەیی لەسەر ئەوە کە ئەو کاریگەرە بێ وێنەیەم لەسەر دادەنێت.

بۆ چەند ساتێک لە ژیانمدا هەستم بە بووژانەوە کرد پاشان بە قامچییەک دڵم دەگوشێت، قامچییەک لە هەموو مێژووی ئاشقاندا هاوشێوەی نەبووبێت.

ناتوانێت بیهێنێتە پێش چاوی کە من چەند بیری دەکەم، ویستم بۆ لە ئامێزگرتنی توندترە لە ویستم بۆ بەردەوامبوونی خۆشەویستیمان تەنانەت تا دوای سنوورەکانی مەرگ..

بەڵام چۆن خەون بە داهاتووەوە ببینم کاتێک ڕانەبردووم لەنێوان پەنجەکانمەوە دەتکێت وەک ئەوەی دڵۆپە ئاو بێت؟

ئەو بۆ من خەونێکی بەدەستنەهاتوو بوو بەڵام ئێستا کە لەپێشم وەستاوە زۆر دوورتر لە جاران دێتە پێش چاوم.

 Psychopath || B.BH ✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora