ئەم کاتەتان باش درەوشاوەکانم ✨چێژی لێ ببینن 💕
✩.・*:。 ─────༻❁༺─────.•*:。✩
Baekhyun's POV
کەس لە ماڵەوە نامەوەتەوە جگە لە من و یۆنگ ئاھ و تێفانی، دوو ڕۆژ دەبێت دایک و باوکم ڕۆیشتوون وە ئاواتم دەخواست کە بمانتوانیبایە بە تەنھا ببم لەگەڵ یۆنگ ئاھ.. تێگەیشتینمان لە یەکتر باوەڕ پێ نەکراوە وە زیاترە لە تێگەیشتنی دوو ھاوسەر زیاد پەنجا ساڵیان پێکەوە بەسەر بردبێت، ئەو خەندە شەرمنەم خۆشدەوێت کە لەسەر ڕووی دەردەکەوێت ھەرکاتێک قسەی شیرینی بۆ دەکەم..
من بەڕاستی مەبەستم ئەوەیە کە دەیڵێم، چونکە خۆشمدەوێت..
ھەرکات لە چێشتخانەکە سەرقاڵی كار ببێت لە ژوورەکەم دەمێنمەوە لەگەڵ بێکھیۆن کە ڕۆژەکانی ژیانم پڕ لە خۆشی و ڕووداو دەکات ھەرکاتێک لێرە و لەوێ ھاروھاجی دەکات..
نیوەی سەرنجم لەسەر ئەو دادەنێم لە ترسدا کە ئازاری خۆی نەدات لەکاتی یاریکردن وە ھەندێک کات ھۆشم لای نامێنێت چونکە ئەو تیانووسی یادگارییە بەشێکی زۆر لە سەرنجم بۆ خۆی ڕادەکێشێت، وە من بەپەلەم بۆ تەواوکردنی بەڵام لەگەڵ ئەوەدا بە گرنگییەوە لە پەڕەکانی دەڕوانم و ھەموو یەکێک لەو پیتانەی لە مێشکمدا ھەڵدەکۆڵم کە بە پەنجەکانی نەخشاندوویەتی بە شێوەیەک کە کارامەترین خۆشنووس ھاوشێوەکەی بۆ نانوسرێت چونکە ئەم پیتانە پیرۆزن لەپێش چاوی من..
ھەستم بە ھەموو یەکێک لەو وشانە کرد کە یەکگرتنی پیتەکانی پێکیانھێنابوو، ئەو ھەستانەی تاوەکو ئێستا زیندانی دڵم بووبوون لە نێو دیوارەکانی دڵمدا دەنگیان دەدایەوە، ھەستەکانم وەکو ئەو بەردە بوون کە ئارامی ئاوێکی وەستاویان شێواند و بە ھۆیانەوە پرژەی ئاوەکە بە ھەموو جێیەکدا بڵاوبوویەوە و دووبارە گەڕایەوە نێو ئاوەکە وەکو ئەوەی ھیچ ڕووینەدابێت.
پەڕەکانم ھەڵدەدایەوە بە خێرایی و ھەرچەندە ھێشتا نەگەیشتووم بەو پەڕانە تاوەکو بیانخوێنمەوە بەڵام بەپەلە بە چاوەکانم دێڕەکانم دەپشکنی بە پەرۆشییەوە بەدوای ناوی خۆمدا دەگەڕام کە بە دەستوخەتی ئەو نوسرابێت.
گەر خاوەنی جادووی سڕینەوەی یادەوەرییەکان بوومایە، یەکەم دیداری نێوانمانم دەسڕییەوە.. بەڵام ئەو ساتە بە نوسراوی لەسەر پارچە کاغەزێک گرنگە بۆ من، دەمەوێت بزانم یەکەم جار چۆن بیری لە من کردووەتەوە ھەرچەندە خۆم بیرۆکەیەکم ھەیە دەربارەی ئەوە..
ھاوشێوەی ھاوسەرەکەی...
کەمێک لە پەڕەکانم خوێندەوە لە تاریکی ئەمشەودا چونکە بێکی داواکاری زۆرە و لە یەک شوێن دانانیشێت.
YOU ARE READING
Psychopath || B.BH ✔️
Fanfictionبێگومان هەموومان دەربارەی ترس و فۆبیامان بیستووە،نەخۆشی دەروونی~ لەناو کۆمەڵگادا بڵاوە ئەوەشی کە نازانێت بەرزترین پلەکانی ترسە ئەو هەستکردن بە شەرمەزاری و کەمییەی کە بۆت دروست دەبێت لە نەخۆشییەکە خراپترە ئەو کاتە ئاسانترین ڕێگا دەگریتەبەر ئەویش تەنه...