Baekhyun povبەیەکەوە هاتن چۆن دوو مرۆڤ دەتوانن بەو شێوە ترسناکە لەیەک بچن یان من وڕێنە دەکەم .. هەستم بە شتێک کرد بەر دەستم کەوت لام کردەوە بینیم یۆنگ ئاە ە
" سڵاو بەیک ئەمە خۆشەویستەکەمە هارا " چانیۆڵ وتی و زەردەخەنەیەکی کرد منیش وردە وردە دەمم کرایەوە
ناوەکانیشیان لەیەک دەچێت ؟ .. مەحاڵە ئەمیش ڕێک وەک هارا بێت هەرچەندە هەوڵمدا کە خۆم ڕازی بکەم کە هارا نییە دەنگێکی بەرز لە ناخمدا دڵنیام دەکاتەوە کە هارایە
" بەمزوانە یارییە ئاگریینەکان دەست پێدەکات " یۆنگ ئاە بە چپە وتی و منیش نەجوڵام تەنها سەیری هارام دەکرد قاچەکانم دەلەرزن بە گرانی دەتوانم بوەستم .. ئێستا چی ڕوودەدات ؟ چۆن ڕوویدا ؟ لەکەیەوە ئەوان بەیەکەوەن ؟ بۆچی بەیەکەوەن ؟ .. پرسیارەکان دەستیان گرت بەسەر مێشکمدا بەڵام لێوەکانم ناجوڵێن تەنها لەسەر شێوەی تونێلن بەبێ ئەوەی هیچ بڵێن
" ئێمە یەکتری دەناسین سڵاو " هارا وتی دوای بێدەنگیەکی زۆر منیش دڵم کەوتە لەرزین .. ئەو دەنگەی کە ئاشقی بووم بەڵام بۆچی ئەو زەردەخەنەیەی لە ڕاستەقینە دەچێت ؟ لەوانەیە بەڵام من ئاوات دەخوازم وانەبێت .. هێشتا یۆنگ ئاە لەپاڵم وەستاوە .. بەدڵنیایی نازانێت چی لە دەوروبەری ڕوودەدا
" ئەمەش هاوسەرەکەیەتی " چانیۆڵ وتی و دەستی بۆ یۆنگ ئاە ڕاکێشا
" خۆشحاڵ بووم بە ناسینت تۆ جوانیت " هارا بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە وتی و چاوەکانم پڕ بوو لە فرمێسک
" ئاهـ سوپاس وابزانم تۆم لە شوێنێکی تر بینیوە " یۆنگ ئاە وتی و بە وردی سەیری هارای کرد
توشی شۆک بوو و سەیری منی کرد لەوانەیە ئێستا زانیبێتی کە هارایە ئەو کچەی دڵمی داگیرکردووە
" ئەم گاڵتەیە بوەستێنن " بە دەنگێکی شکاو وتم و هەوڵمدا بە ڕێکی بوەستم و زۆر لە لێوەکانم دەکەم تا زەردەخەنەیەک دروست بکەن لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دەلەرزن ئاوات دەخوازم کە گاڵتەیەکی ناخۆش بێت لە چانیۆڵەوە ناتوانم خۆڕاگر بم بەرامبەر بیرۆکەی ئەوەی کە خۆشەویستی یەکترن
" دەزانم تۆ توشی شۆک بوویت چونکە خۆشەویستە کۆنەکەت لەگەڵ منە " چانیۆڵ بە هێمنی وتی کەمێک سەری لار کردەوە و وتی
" بەڵام چی بکەین ئەمە خۆشەویستییە " چانیۆڵ زەردەخەنەیەکی کرد و منیش هەناسەیەکم هەڵکێشا و هێزم لە دەستم کرد هەرگیز باوەڕم نەدەکرد کە ڕۆژێک دەمەوێت لە چانیۆڵ بدەم بەڵام ئەمڕۆ دەمەوێت
" دەزانم کە تۆ تۆڵە لە من دەکەیتەوە " بە شڵەژاوی وتم و ئەویش پێکەنینێکی بچوکی کرد
![](https://img.wattpad.com/cover/116699828-288-k154339.jpg)
STAI LEGGENDO
Psychopath || B.BH ✔️
Fanfictionبێگومان هەموومان دەربارەی ترس و فۆبیامان بیستووە،نەخۆشی دەروونی~ لەناو کۆمەڵگادا بڵاوە ئەوەشی کە نازانێت بەرزترین پلەکانی ترسە ئەو هەستکردن بە شەرمەزاری و کەمییەی کە بۆت دروست دەبێت لە نەخۆشییەکە خراپترە ئەو کاتە ئاسانترین ڕێگا دەگریتەبەر ئەویش تەنه...