Chapter 34

1.2K 182 101
                                    


سڵاو ئەستێرەکانم تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە ⭐️
بیرتان نەچێت لە کۆمێنت ڕای خۆتانم پێ بڵێن ~

لە کۆتایی پارتەکە: ھۆکاری درەنگ کەوتنم + سوپرایزێک 😁

----------------------

Pov ah young

دوو ڕۆژ نەڕۆشتمەوە بۆ کۆمپانیا بە ھۆی دادگاییەکە و ھاوڕێکانم لە بەشی وەرگێڕان نیگەران کرد .. تای ژوورێکی پێدرا لەپاڵ ژووری بەڕێوبەر بەڵام دانەنیشت و لە چاو تروکاندنێکدا دیارنەما زۆر ھاروھاجە و حەز بە کارکردن ناکات بۆیە کێشە دەنێتەوە تا دەربکرێت .. بەڵام باپیرە سوورە لەسەر فێرکردنی بەڕێوبردنی کۆمپانیا بۆیە کەسانی شارەزای ھێنا بۆ کۆمپانیا و بە ھەموو شوێنێکدا بەدوای تای ڕادەکەن

داھاتووی کارکردنی وەک ھونەرمەندێک نادیارە ھەرجۆنێک بێت کارکردن لە کۆمپانیا داھاتوویەکی ھەیە .. ھەوڵ دەدەم ئامۆژگای بکەم بە شێوەیەک ئەو گرنگی بە قسەکانم دەدات .. ئیرین ھێشتا لە دۆزەخدا دەژی چونکە سکرتێری یاریدەدەری تای ە بێکھیۆن زۆر متمانەی پێی ھەیە پێشتر بیرم لەوە نەکردبوویەوە بەڵام ئێستا بێزارم .. دەزانم کە خیانەتم لێ ناکات تەنانەت گەر بێکھیۆن بیری لێ بکاتەوە ئیرین ڕەتیدەکاتەوە .. سەیرم کرد کە تەواو بوون لە ئامادەکردنی .. بە بۆڵە و بێزارییەوە دانیشتووە و ئیرین لەپاڵی وەستاوە

" ئەم شێوازەی نوێیەی بەدڵ نییە لەلایەن پاسەوانەکانەوە ڕاکێشرا تا ئێرە " ئیرین وتی کاتێک سەیری تای دەکرد و دەستم خستە سەر شانی

" دەبینم کە تۆ چیتر لێی توڕە نابیت ؟ " بە ئیرینم وت و دەستمی لەسەر شانی ھێنایە خوارەوە و فایلێکی دانا

" بەڕێوبەر ئەمڕۆ دەیەوێت " ئیرین بە تای وت ، لێوی شۆڕ کرد و خەندەی کرد کە منی بینی و خێرا ڕایکرد بۆلام گەڕاندمەوە شوێنی خۆی و دامنیشاند

" خۆت ئەنجامی بدە ... " وتم و دەستم بۆ نێوچەوانی ڕاکێشا پاشان ڕۆشتم

پێمخۆشە کە ژووری تای لە منەوە نزیکە دەتوانم خۆم لە کار بدزمەوە و لەگەڵ ئیرین قسەبکەم .. ھەردوو براکە قشتن و تا ڕادەیەک لێکچوون .. بەدڵنیای ھاوسەرەکەم باشترە ... توندڕەو کاتێک بابەتەکە پەیوەندی بە کارەوە ھەبێت ڕۆمانسی کە پەیوەندی بە منەوە ھەبێت .. گازم لە لێوم دەگرم و بیر لە دوێنێ شەو دەکەمەوە .. دانیشتم و ھەندێک فایلم ڕێک کردەوە لەسەر داواکاری بەڕێوبەرەکەم .. بیر لەوە دەکەمەوە کە داوای لێبکەم بمگەڕێنێتەوەسەر کارە کۆنەکەم

زۆر بیری ھاوڕێکانم دەکەم ھەروەھا قسەکردن لەگەڵیان کارکردن وەک سکرتێر ھیلاکم دەکات پێم خۆش نییە زیاتر حەز دەکەم بەھرەکانم بەکاربھێنم لە کارەکەمدا ، بەڵام ئەم کارە خراپ نییە ھاوسەرەکەم لە پێش چاومە و پێویست ناکات پرسیاری لە کەسانی تر بکەم ھەموو کاتی کۆبوونەوە و پشوو و چاوپێکەوتنەکان و چوونە دەرەوەکانی دەزانم .. ھەروەھا بیرکردنەوە لەوەی سکرتێرێکی نوێ بێت و نیمچە تەنورەیەک لەبەر بکات و ڕۆژ تا ئێوارە لەگەڵی بێت ئارامم ناکات .. ئێستا کاتژمێر ١١ ی بەیانییە جێگاکەی خۆم جێھێشت و بە ھێمنی ڕۆشتمە مەسعەدەکە .. ئەو دوو کاتژمێرە لە ژوورەکەی نەھاتۆتە دەرەوە و بە ئەگەری زۆر بەم زووانە واناکات

 Psychopath || B.BH ✔️Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon