Chapter 30

1.1K 199 142
                                    



سڵاو ئەستێرەکانم چۆنن 😍 ⭐️

*ڤۆت*

*کۆمێنت*

*کۆمێنت لە نێوان دێڕەکان* گەر چیرۆکەکەی منتان بەدڵە

بە هیوای کاتێکی خۆش بۆ هەمووان 💕

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

pov yeong ah

ئەو کاتە کە لە باڵەکۆنەکە بووین وتی کە دادوەرەکە دەکڕێت .. شتێک لەو بابەتە .. جیابوونەوە مەحاڵە لەم کاتەدا .. ئەمە زۆر خەمباری کردم بەتایبەتی کە پارێزەرەکەم دڵنیای کردمەوە کە دەتوانرێت بەرتیل بە دادوەرەکە بدرێت .. گەر من بتوانم ملیۆنێک وەن بدەم ئەو دە ملیۆن دەدات

دوور لە جیابوونەوە ئەو شەوە خەریک بوو بتوێمەوە کە بەو شێوەیە لێم نزیک بوویەوە .. دەبێت چپە بۆ هیچ کچێک نەکات چونکە لەوانەیە بەرگەی نەگرن و بمرن .. هێشتا هەست بە لێوەکانی دەکەم لەسەر ملم .. موچرکەم پێدا هات کە بیرم کەوتەوە .. سەرم جوڵاند تا ئەو بیرۆکانە دوور بخەمەوە لە مێشکم .. ڕۆشتم بۆ ژوورەکەی کاتێک وتیان داوای بینینی منی کردووە و هەزار هۆکار لە مێشکمدایە

گەر ئەم جارە داوا بکات بڕۆین بۆ کووبونەوە ڕەتیدەکەمەوە تەنانەت گەر ناچار بم لە کۆمپانیا وازبهێنم .. گەر وەک پشیلە قسەی لەگەڵ کردم تا ڕازیبم خێرا ڕادەکەم .. سەرمدەسوڕمێ چۆن دەتوانێن هەموو جارێک ڕازیم بکات بە کردارە منداڵانەکانی .. من ئەو پیاوانەم خۆشدەوێت کە شکۆی خۆی هەبێت و منداڵانە نەبێت .. بێکھیۆن وانییە .. خالێک لە دژی تۆ سەرۆک

گەر وتی خۆشمدەوێی وا خۆم دەردەخەم کە گوێم لێی نەبووە .. باوەڕی پێناکەم .. تەقەم لێدا و ڕۆشتمە ژوورەوە .. گوێم لێبوو کە هارا لە کۆمپانیا ڕۆشتۆتە دەرەوە و شتەکانی لە کارتۆنێکدا بووە بە دەستییەوە .. ئایا منی بانگ کردووە تا پێم بڵێت کە دەریکردووە ؟ .. باوەڕناکەم دەریکردبێت لەوانەیە هارا خۆی دەستی لە کار کێشابێتەوە

" لە ئەمڕۆوەتۆ دەبیت بە سکرتێری تایبەتی من " بێ پێشەکی وتی و توشی شۆک بووم

سەیری دەوروبەری خۆم کرد تا دڵنیا بمەوە کە تاکە مرۆقم لێرە وەستاوم .. بە ساردی وتم کە ڕازیم کاتێک لە ناخمدا زۆر بە توندی ڕەتمدەکردەوە

لەوانەیە جۆن سو زیاتر نزیک ببێتەوە لە بون سوک گەر من لەسەر ڕێگایان لابچم .. نامەوێت منیش ببم بە مارێک بۆ بون سوک و خۆشەویستەکەی لێ ببەم

" باشە " بە ساردی وتم و دانەویمەوە تا بڕۆم هەستم کرد شتێک ڕێگە لە خوێن دەگرێت تا بگات بە دەستم .. بە توندی دەستی منی گرت

 Psychopath || B.BH ✔️Where stories live. Discover now