شەوباش ئەستێرەکانم ✨دەمێک بوو دیارنەبووم وانییە؟ 😅
بە گەورەیی خۆتان بمبوورن 🙏🏻ئەمەش بەشی پێش کۆتا :)
ئەم وشەیە لەم بەشە بەکارهاتووە پێ دەچێت ئاشنانەبن پێی
دەرئاسا: بەدەر لە ئاسایی (معجزة)
کاتێکی خۆش ❄️
≿━━━━━━༺❀༻━━━━━━≾
شکانی گوڵدانێک یان گۆڕینی جیاوازی نابێت گەر ئەو گوڵەی تێیدا بووە بمێنێت لە ژیان و پەڕەکانی نەکەوتوو بێت، بە هەمان شێوەی خۆشەویستیم..
دەشێت بارودۆخ بیهێنێتە لەرزین بە لێزانەترین شێواز، وە دەشێت پەشیمانم بکاتەوە لە بەخشینی دڵم پێت.. بەڵام تۆ هەمیشە وەکو گوڵێک دەمێنیتەوە کە نە تێکدەچیت و نە پەڕەکانی دەکەوێت..
Young ah's POV
بەشی پێویست خەو میوانی چاوەکانم نەبوو شەوی ڕابووردوو بەھۆی مانەوەم تاوەکو ئاگاداری تەندروستی بچکۆلانەکەم ببم، وە ھەرکاتێک بەبێ مەبەست خەو بچووایەتە چاوەکانم خەونم بە باوکییەوە دەبینی.
ڕووخساری لەنێو ھەردوو لەپی دەستم بوو بەڵام لە ژیانی ڕاستیدا، بەپێچەوانەی ئەو خەیاڵانەی کە دەھاتە پێش چاوم کاتێک ناکۆکی لەنێوانمان ھەبوو.. لە دڵمدا تەنانەت یەک دەنکۆڵە ڕق و توڕەیی نەماوە، بەڵکو ئەو وێنەیەی کە لە مێشکمدا ھەڵکۆڵدراوە بە یەک پارچە خۆشەویستییەکی داپۆشراوە.
نەدەوەستام لە یادکردنەوەی یادەوەری ئەو ماچەی کە ھۆش و ھەناسەی بردم، ڕاستگۆتر بوو لە ھەر یەکێک لەو وشانەی لێوەکانی گۆیان کرد. منی ژیانەوە وەک ئەوەی لە دووری ئەودا من لەسەر پێخەفی مەرگ کەوتبووبێتم، لە جیھانی زیندووەکاندا گیانم بە ونبوویی و سەر لێ شێواوی سوڕابێتەوە..
داواکارییە تاقانەکەی کۆتاھەمین دەرفەت بوو وە من ئامادەم دەرفەت بڕژێنم بەسەریدا تاوەکو کۆتا ڕۆژی تەمەنم بەسەردەچێت، چونکە ئەو ھەمیشە ڕێگای گەیشتن بە من دەبڕێت ھەرچەندە بەربەست بێتە ڕێی و دڕک بە پێیدا بچێت.. بەرز دەینرخێنم وە ھەموو خەم و نەھامەتییەکانی لەبیردەبەمەوە کە پێیدا تێپەڕیوە.
منیش بە هەمان شێواز زیادەڕەویم کرد لە بەرپەرچدانەوەی و نواندنی توڕەیی، بەڵام کە دووبارە بیری لێ دەکەیتەوە، منیش بە هەمان جۆر هیلاک بووم بەهۆی ئەو..
نواندن بە کارێکی ئاسان هەژمار ناکرێت، بەتایبەتی کاتێک ئاماژە بە بابەتێکی پێکەنیناوی دەکات کە کۆماندەکاتەوە.
![](https://img.wattpad.com/cover/116699828-288-k154339.jpg)
STAI LEGGENDO
Psychopath || B.BH ✔️
Fanfictionبێگومان هەموومان دەربارەی ترس و فۆبیامان بیستووە،نەخۆشی دەروونی~ لەناو کۆمەڵگادا بڵاوە ئەوەشی کە نازانێت بەرزترین پلەکانی ترسە ئەو هەستکردن بە شەرمەزاری و کەمییەی کە بۆت دروست دەبێت لە نەخۆشییەکە خراپترە ئەو کاتە ئاسانترین ڕێگا دەگریتەبەر ئەویش تەنه...