Chapter 24

938 181 32
                                    



بێکھیۆن پەیوەندی بە ئیرینەوە دەكات و بانگی دەكات بۆ ژوورەكەی خۆی ئیرین لە دڵی خۆیدا هیوادار بوو كە هارا نەكات بە سكرتێری خۆی بۆ ئەوەی نەبوو كە پۆستەكەی خۆی لەدەست نەدات بەڵام لەبەر یۆنگ ئاهی هاوڕێی

تەقە لە دەرگاكە دەدات و دەڕواتە ژوورەوە كە گوێی لە دەنگی بێکھیۆن بوو ڕێگەی پێدەدات بێتە ژوورەوە

هارا دەبینێت و بۆ ماوەیەك سەیری یەكتری دەكەن

ئیرین ئەو لوت بەرزییە لەناكاوەی هارای پێ سەیر بوو و بە چاوەكانی دوای هارا كەوت تا چووە دەرەوە

لا دەكاتە كە بێکھیۆن بانگی دەكات .. هەناسەیەكی قوڵ هەڵدەكێشێت و پاڵ دەداتەوە لەسەر كورسییەكەی

" شتەکانت کۆ بکەرەوە لەمڕۆوە لەگەڵ تای کاردەکەیت " وتی و سەیری کرد و ئیرین بە دەنگی بەرز هەنسکێکی دا و لە بێکھیۆن نزیک بوویەوە

لە کۆتاییدا چیتر ناتوانێت بەرگ بگرێت دەیەوێت بە بێکھیۆن بڵێت کە بە بەردەوام بوون بەم شێوەیە یۆنگ ئاه لەدەست دەدات

" ئەوەی تۆ دەیکەیت ڕاست نییە .. چۆن خۆشەویستە کۆنەکەت دەکەیت بە سکرتێری تایبەتی خۆت " ئیرین بە بێزاری وتی و بێکھیۆن بە توندی کێشای بە مێزەکەدا

" ئیرین " بە توڕەیی هاواری کرد وەک ئاگادار کردنەوەیەک

" ببورە .. بەڵام دەبێت کە ئاگادارت بکەمەوە هاوسەرەکەت لەم کۆمپانیایەیە و ئەمەی پێخۆش نابێت " بە دەنگێکی نزم وتی کاتێک سەری داخستبوو دانەویەوە و خێرا ڕۆشت بەرەو لای دەرگاکە

خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت خۆڕاگر بێت کاتێک هارا دەبینێت بە لوت بەرزانە هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکات

خەمباری بە ڕووخساریەوە دیار دەبێت و دەسکی دەرگاکە دەجوڵێنێت .. بە قوڵی هەناسە دەدات کە بڕی ئەو ڕقە دەردەخات کە هەستی پێدکات بەرامبەر بە هارا

" کەمێک لەمەوپێش زۆر دڵخۆس بوویت ، چی بووە ؟ " هارا بە پێکەنینەوە وتی و ئیرین گوێی نەدا بە قسەکانی و چوو شتەکانی کۆکردەوە

شتەکانی بە بێزاری هەڵدەداتە ناو پاکەتێکی گەورەوە لەلایەکەوە هەست بە ئارامی دەکات چونکە لە دەست خوێڕییەکە ڕزگاری بووە و لەلایەکی ترەوە خەمی هاوڕێکەیەکی کاتێک بەم ڕووداوانە دەزانێت

بە هەردوو دەستی پاکەتەکە هەڵدەگرێت کە تەواو بوو و ڕۆشت بەڵام هارا وەستاندی

" بەختێکی باش لەگەڵ تای " هارا بە گاڵتەوە وتی و ئیرین بە ساردی لای بۆ کردەوە

 Psychopath || B.BH ✔️Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt