Chapter 69

504 106 330
                                    


سڵاو درەوشاوەکانم، ئەمەیان هەژەندێکی چۆن بوو؟ 😆

تەنها وەکو قەرەبوویەک بۆ ئەو کاتانەی کارم زۆر بووە و درەنگ بڵاومکردووەتەوە، بەڵێنم دابوو قەرەبووتان بکەمەوە 🙃

ببورن گەر هەڵەی نوسینی تیابوو

ئێستاش بەهیوای کاتێکی خۆش بۆ هەمووتان 💕

════════ ∘◦❁◦∘ ════════

وەک گوڵێکی پرشنگداری مەست پشتگوێخرابێت بۆ ماوەیەک، و دواتر بە ژاکاوی و سیس بوویی بیدۆزیتەوە.

هەموو شتێک تیادەچێت لەو ساتەدا کە هەستی گرنگی شتەکان لەدەست دەدەین و چیتر کاتی خۆمانی پێ نابەخشین.

تەنانەت بۆ مرۆڤەکانیش بە هەمان جۆرە، هەستیان بەرامبەر ئێمە بەهەدەردەچێت و چیتر گرنگی نامێنێت..

گەر کەسێک پشتگوێی خستیت پێویست ناکات بپرسیت کە بۆچی وادەکات، بەڵکو لە خۆت بپرسە چیت کردووە تاوەکو شایەنی ئەوە بیت~

——

Baekhyun's POV

ئەو وشانەی لەنێو تیانوسەکەدا نەخشاندبووی کە باسی منی پێ دەکات جیاواز لە هەمووان بە جوان خەوشەکانم ناودەبات.. متمانە بەخۆبوونمی بوژاندەوە و بەشێکی زۆری ئەو کەمییەی پڕکردەوە کە هەستم پێ دەکرد.

بە تەنها چەند دێڕێک وای لێ کردم پێ بنێمە سەر ڕای هەموو کەسێکی دی دەربارەی من، وە ئەو بە دادوەری تاک و تەنها بهێڵمەوە بۆ نرخاندنی هەموو "من".

هەموو ئەوانەی بە تەنیشتیاندا تێپەڕ دەبووم یان لاڵ دەبوون یان هاوسەنگی خۆی لەدەستدەدا، ئەو کاتە بیرمکەوتەوە ئەوان وادەزانن من مردووم..

وە سوپاسگوزاری دەگەڕێتەوە بۆ دایبابم کە ئەو هەواڵەیان بە هەموو جێیەکدا بڵاوکردووەتەوە، تێڕامانمان لە بۆچوونی ناپەسەند بە تێپەڕبوونی کات دەبێت بە هۆکارێک بۆ دروستکردنی ترس لەناخماندا.

هەموو چاوەکان ئاڕاستەی ئەو جێگەیە کراوە کە ئەم چوارەمان لێی وەستاوین بەدوای سەرچاوەیەکدا دەگەڕێن بۆ ئاودانی فزوڵیان، بەڵام کە دەکەونە سەر من زیاتر وندەبن و دەشڵەژێن.

ڕووداوەکانی ئێستا پێچەوانی ڕاستییەکان بوو لە مێشکی کارمەندەکاندا، دەنگە دەنگ و شڵەژانێکی زۆر دروستبووە بەدوور لە پێکداکەوتنی زۆر و پرسیارە وروژێنەرەکان..

یەکەم پرسیار وادەردەکەوت کە هاوبەش بێت لەنێوان هەموو ئەوانەی لە هۆڵەکەدا وەستاون ئەویش "ئەوە جنۆکەیە؟" وە دووەم "گەر جنۆکە بێت بۆچی ئەوانە لێی ڕاناکەن؟"

 Psychopath || B.BH ✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora