Chapter 9

1.2K 212 50
                                    


Pov Baekhyun

نازانم چی لە مێشکی باپیرەمدایە بۆ ئەوەی لەگەڵ گەشتینە سیئۆل بانگمان بکات .. دەمویست لەگەڵ گەشتین بڕۆم بۆ کۆمپانیاکە بەڵام ئەو پیرە پیاوە هەموو پلانەکانمی تێکشکاند

وابزانم یۆنگ ئاه لە من باشتر دەگونجێت لەگەڵ خێزانەکەم .. ئێستاش لە یاریدەدەرەکەم تاو نزیک بۆتەوە ... ئۆف ئەوەندە قسەدەکەن وەک ئەوەی شریتیان قوت دابێت هەر ناوەستن

گەشتینە ماڵەوە و سەیری یەکتریمان کرد پێش ئەوەی بچمە ژوورەوە هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا

" هیچ بیرۆکەیەکت هەیە بۆچی ئێمە بانگ دەکات ؟ " یۆنگ ئاە بە هێمنی وتی و منیش شانم بە مانای نازانم بەرز کردەوە

لەسەر مێزەکە دانیشتین و ۳ جێگا چۆڵە خوشکەکەم هیونا گەشتی کردووە بۆ ئوسترالیا و چانیۆڵ و دایکی لێرەنین

هەتاوەکو توانیم بەپەلە خواردنەکەم خوارد و یۆنگ ئاه هەمان شریتەکەی ناو سەیارەکەی دووبارە کردەوە ... هەموو خولەکێک بە دزییەوە سەیری کاتژمێرەکەم دەکرد باپیرەشم هۆکاری بانگ کردنەکەی ناڵێت لەوانەیە تەنها ویستبێتی ئێمە ببینێت

خەریکم هەست بە شلەیەک دەکەم لە ناوچەوانم دێتە خوارەوە .. بە هێواشی کێشام بە یۆنگ ئاه دا و سەیری کردم ئاماژەم بۆ کرد کە ئێستا کاتی ڕۆشتنە

چەتاڵەکە بەرز دەکاتەوە و گوێ بە من نادات و خواردنەکەی تەواو دەکات .. چۆن دەتوانێت من پشتگوێ بخات .. مەچەکیم گرت و بەزۆر لەگەڵ خۆمدا هەڵمساند و بە شێوەیەکی ترسناد سەیرم کرد

" بێ ڕێزییە پێش لە خۆمان گەورەتر هاستین " یۆنگ ئاە بە شڵەژاوی وتی و منیش بە بێزاری هەناسەیەکم هەڵکێشا

" یاا بیرت نەچێت تۆ کێیت " بە دەنگی نزم لەپاڵ گوێیدا وتم .. باپیرم کۆکی و سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا

" بێ ڕەوشت هێشتا نەموتووە بۆچی ئێوەم بانگ کردووە " باپیرم بە ساردی وتی و منیش بە بێزاری سەیرم کرد ... هەست دەکەم دەخنکێم ئەگەر ئێستا هەڵنەسم دەترسم لەهۆش خۆم بچم و ئاشکرا ببم

" خزمەتکار بۆ ماڵەکەت دەنێرم " باپیرەم بە ساردی وتی و منیش کۆکیم و خواردنەکە لە قوڕگم گیرا

" پێویستمان پێی نییە " بە شڵەژاوی وتم

" باپیرە تۆ زیادەڕۆیی دەکەیت ئەوان تازە هاوسەرگیریان کردووە بێزار دەبن " تێھیۆنگی برام بە بێزاری وتی

" من هەموو کارێکی ماڵ دەزانم و زۆر باشم لە خواردن دروست کردندا " یۆنگ ئاە وتی و ئەویش لێوی کردە سەر شێوەی هێڵێکی ڕێک یەکەم پلان بۆ چاودێری کردنی ئێمە بەهۆی تای و یۆنگ ئاە ەوە سەرنەکەوت

 Psychopath || B.BH ✔️Where stories live. Discover now