Chapter 27

1K 178 304
                                    


ببورن بۆ دواکەوتنم ☹️ تکایە ..

* ڤۆت *

* کۆمێنت *

* کۆمێنت لەنێوان دێڕەکان *

کاتێکی خۆش بۆ هەمووان 😊

—————

Pov ah yeong

بەر گوێم کەوت کە وتی منی خۆشدەوێت لەگەڵ لە لێوەکانی ئەو وشانە هاتنە دەرەوە دڵم دڵخۆشی خۆی بە ئاهەنگێکی رۆک دەربڕی کە ڕێگری لێکردم بخەوم بۆ چەند کاتژمێرێک

دەمویست لە خۆی دووربخەمەوە بەڵام با وەک ماڵئاوایی بۆ کۆتا جار لە باوەشیدا بخەوم

بیرکەوتنەوە وا لە جەستەم دەکات موچرکەی پێدا بێت ، توشی جۆرێکی ناوداری نەخۆشی بووم ناوی بەیکهیونە

وا هەست دەکەم گەڕاوینەتەوە بۆ ئەو ڕۆژانەی کە هارا ی تێدا نەبوو .. تەنها من و ئەو

دەست بەسەر قۆڵیدا هێنا و هەستم بە گەرمی جەستەی کرد .. پێش ئەوەی هەڵبستم بە دزیەوە سەیرێکی ڕووخساریم کرد

هەندێک تاڵی قژیم لەسەر ڕووخساری لادا و خەندەم کرد .. خێرا ڕۆشتم بۆ چێشتخانەکە تا نانی بەیانی ئامادە بکەم

دوای ماوەیەک دەرگاکە کرایەوە وەک ئەوەی گەردەلول خۆی کردبێت بە ژووردا .. خێرا لام کردەوە و خراپترین کابوسەکانی ژیانمم بینی بەرەو لای بەفرگرەکەوە دەڕوات بەبێ هیچ گرانیەک .. من خەیاڵ ناکەم بەڕاستی تەندروستی زۆر باشە

" دەبینم کە قاچت چاک بۆتەوە " بە هێواشی وتم و سەیرم کرد چۆن دەلەرزێت کاتێک لای کردەوە سەیرم بکات

چاوەڕوانی ڕوونکردنەوەی بووم و وادیارە درۆیەک ڕێک دەخات

" زمانت قوت داوە ؟ " بە گاڵتەوە وتم و هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و بە ڕێکی وەستا .. درۆیەکی گونجاوی دۆزییەوە .. بە هێمنی خەندەی کرد و پەرداخەکەی لەولاوە دانا و بەرەوڕووم هات

" بەڵێ .. چاک بۆتەوە " بە هێمنی وتی و لە چاویدا شڵەژان ئاشکرا بوو .. درۆ دەکات

" بە شەو و ڕۆژێک چاک ببیتەوە شتێکی زۆر خۆشە " بە زەردەخەنەوە وتم

تەنانەت گەر بە بەیکهیون بڵێم ئەو تەنها باوەڕ بەوە دەکات کە دەیبینێت .. لەگەڵ وێنەی خەیاڵەکەی لەبەر چاوم دروست بوو دەرگاکە کرایەوە و هاتە ژوورەوە ئاوات دەخوازم کە دوێنێ شەو پشتم لێی نەبووایە تا ڕووخساریم ببینیایە کە دەیوت خۆشمدەوێی

 Psychopath || B.BH ✔️Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang