Chapter 8

1.2K 217 50
                                    


Pov baekhyun

ئەگەر باپیرەم شتێکی  وت بە هەر نرخێک بێت جێبەجێی دەکات بەڵام من وازناهێنم تا کۆتا هەناسە ئەگەر هەر ڕەتیبکەینەوە ناتوانێت زۆرمان لێ بکات .. من هەستام و دوای چەند چرکەیەک یۆنگ ئاەیش هەستا

"گوێتان لە قسەکانی باپیرە نەبوو" دایکم وتی و بە دەستی ئاماژەی بۆ کردم کە بگەڕێمەوە شوێنی خۆم

"مانەوە لە هۆتێڵ شتێکی خراپ نییە" بە ساردی وتم و سەیری باپیرم کرد هێشتا هەر خەریکی نان خواردنە

"چیت دەوێت بیکە .. تۆ تا مانگێک ناچیتە کۆمپانیاکەوە" باپیرم وتی و منیش وەستام و چاوەکانم داخست من لەبەر کۆمپانیاکە نامەوێت بڕۆم ئەویش جارێکی تر بەکاری دەهێنێت لە دژی من

"ویستت کە هاوسەگیری بکەم وە ئێستا هاوسەرگیریم کرد ... بۆ وازم لێ ناهێنێت؟" وتم دەمی بە کلێنسێک پاک کردەوە و گوێی بە قسەکانی من نەدا منیش خێرا ڕۆشتمە دەرەوە

"ئێمە دەچین بۆ چین؟" یۆنگ ئاە بە دڵخۆشی وتی و کە سەیرم کرد خێرا وا خۆی دەرخست کە بێزارە

"دەتوانیت مۆڵەت وەربگرت وانییە؟" بە هێمنی وتم و زەردەخەنەیەکی کرد و ئاماژەی بە بەڵێ کرد .. وادیارە زۆر دڵخۆشە .. هەموو کارمەندەکان چپە بۆ یەکتر دەکەن باوەڕ ناکەن کە هاوسەرگیریم کردووە

End pov

Pov ah yeong

چووم بۆ کۆمپانیاکە بۆ ئەوەی مۆڵەت وەربگرم دوای چەنەبازی کردن لەگەڵ هاری ڕۆشتم بۆ ژوورەکەی هیون

"هەتا پارە لە گیرفانت زۆرتر بێت زیاتر چاوچنۆک دەبیت" هیون بە گاڵتەوە وتی و منیش لە مەبەستی تێنەگەشتم

"چۆن دەتنێرێت بۆ کارکردن دوای یەک ڕۆژ لە هاوسەرگیرییەکەت؟" هیون بە گاڵتەوە وتی منیش هەناسەیەکم هەڵکێشا

"منی ناردووە بۆ ئەوەی مۆڵەت وەرگرم بۆ مانگێک" بە گاڵتەوە وتم و ئەویش نەیتوانی قسەی تر بکات چوومە دەرەوە لە کۆمپانیاکە دوای ئەوەی کارم تەواو بوو سەیارەیەکی ڕەش چاوەڕێم بوو بەڵام هی پشیلەکە نییە هی یاریدەدەرەکەی تاو ە ... دەرگای دواوەی بۆ کردەمەوە من گوێم پێنەدا و لە پێشەوە دانیشتم

"داوای لێبوردن دەکەم دەبێت لە دواوە دابنیشی" تاو وتی و منیش بە بێزاری سەیرم کرد

"ئاهـ من زۆر هیلاکم" وتم و هەناسەیەکی هەڵکێشا و سەرکەوت لە پاڵ مندا

"بیستم کە دەچن بۆ چین" تاو بە هێمنی وتی و منیش بە دڵخۆشی لام بۆ کردەوە

 Psychopath || B.BH ✔️Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang