Chapter 33

1.2K 191 101
                                    



سڵاو ئەستێرەکانی من چۆنن ببورن بۆ دواکەوتنم .. پێویست بوو دوێنێ ئەم بەشە بڵاوببێتەوە بەڵام فریانەکەوتم ھەڵەی ڕێزمانی و ڕێنوسی ڕاست بکەمەوە و نەمویست بەشێکی ناتەواو بڵاوبکەمەوە بۆیە کەوتە ئەمڕۆ

وەک ھەموو جارێک ڤۆت و کۆمێنتتان بیرنەچێت ... کۆمێنت لەنێوان دێڕەکان دڵخۆشم دەکات 😊

Enjoy💞

Pov ah yeong

ژیانم بێ ئەو ئارام و بێ ئازار نەبوو .. بە پێچەوانەوە ھەموو جەستەم ئازاری ھەیە .. ھەموو ماسولکەکانم بە تەواوەتی گرژ بوون .. بە شێوەیەکی باش نان ناخۆم و بە پێی پێویست ناخەوم .. تەنانەت ھەناسەدان ئازاری ھەیە .. ھەوا ڕادەکێشم بۆ ناو سنگم تا ھێمن ببمەوە بەڵام زیاتر و زیاتر ئازارم دەدات .. ژیانی من لەگەڵ ئەو وەک چیرۆکی ناو کتێبی منداڵانە

ئاساییە کە ئازار بچێژین بۆ ماوەیەک چونکە لەگەڵ تەواو بوونی ژیانمان دەگەڕێتەوە جوانتر لەڕابردوو وەک سیمفۆنییەیەکی ڕێک کەوتوو .. ئێمە گەڕاینەوە و ھەرگیز جیانابینەوە .. خۆشمدەوێی بێکھیۆن پشیلە شێتەکەم .. لە ڕاستیدا نەخۆشیەکەی شتێکی خراپ نییە ئەویشم خۆشدەوێت .. ھیلاک دیاربوو .. ڕووخساری سپی ھەڵگەڕاوە و ژێر چاوی ڕەش بووە دەتوانم سوێند بخۆم کە خەو نەچۆتە چاوەکانی

سەرم جوڵاند بە ئاڕاستەی کاتژمێرەکە .. زۆر درەنگ کەوت چی دەبێت گەر دادگایی بکرێت ؟ .. مەحاڵە ئەو بەڵگە تەواوی ھەیە .. حەز بەوە ناکات کەس بە نەخۆشییەکەی بزانێت و ئەوەتا ئێستا لەبەردەم پۆلیس ئاشکرای دەکات .. من زۆر کەللە ڕەق بووم ؟ .. ئێستا کێشەیەکی تر ڕێگەم پێ دەگرێت ، چی بکەم لەگەڵ تاو .. وتی کە لە دادگا ئامادە دەبێت تۆ بڵێیت منی بینیبێت کە بەو شێوەیە ھاتمە دەرەوە ؟ .. بێکھیۆن لەگەڵ پارێزەرەکە ھاتە دەرەوە و دوور لە من وەستان و تەوقەیان کرد .. ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵکێشا و لێی نزیک بوومەوە

" ھەموو شتێک کۆتایی ھات " بە ھێمنی وتی و دەستیم گرت و سەرم خستە ژێر ملی .. بۆ ساتێک ھەستم بە سەرما کرد بەڵام ئەو ھەستە نەما

" با برۆین " وتی و کەمێک لێی دوور کەوتمەوە ھاتینە دەرەوە و ھەوای ساردی دەرەوە بەرمانکەوت

پروشەی بەفر دەبارێت بێ زیادکردنی ئەستوری بەفری کەڵەکەبووی سەر زەوی .. زۆر لە دەرگاکە دوورنەکەوتبووینەوە و کۆمەڵێکی زۆر ڕۆژنامەنوس لێمان کۆبوونەوە .. جلەکانیان تەڕ بوو وادیارە زۆر چاوەڕوانیان کردووە پێم سەیر چۆن نەمبینیون کە ھاتم بۆ ئێرە ھەرچەندە من ھیچم نەدەیبینی جگە ڕێگا بۆ ئەو شوێنەی پشیلەکەی لێیە .. دەوریان لێداین و ڕێگای دەرچوونیان لێ گرتین ، زۆربەیان کامێرایان پێیە .. لە سەرەتادا ھەوڵمدا ڕووخسارم بشارمەوە  گەر باوکم لەگەڵ سەرۆکی کۆمپانیاکەم بمبینێت دەمکوژێت

 Psychopath || B.BH ✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora